(24) سەعاتە دەروازەی حاجی ئۆمەران بە روى هاوڵاتیانیشدا داخراوە

خاڵى سنوریى حاجى ئۆمەران

(سبەى):

ماوەی (24) سەعاتە كۆماری ئیسلامی ئێران دەروازەی حاجی ئۆمەرانی بە روی هاوڵاتیاندا داخستوە و هیچ  هاتوچۆیەك لە نێوان هەرێم و ئێران لەو دەروازە سنوریەوە نەماوە.

پەیامنێری (تۆڕى میدیاى گۆڕان) لە سۆران، رایگەیاند؛ نزیكەی مانگێكە دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ئاڵوگۆری بازرگانی و سوتەمەنی لەنێوان هەرێم و ئێراندا داخراوە و  لە دوێنێشەوە ئێران رێگە بە هاوڵاتیان نادات لە دەروازەكەوە هاتوچۆ بكەن.

شۆفێرێكی دانیشتوی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ نزیكەی (170) ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگر كە پێشتر لەرێگەی باشماخەوە هاتونەتە هەرێم، ئێستا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران گیریان خواردوە و  رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە ئێران.

وتیشی: “بەهۆی داخستنی سنورەكانی هەرێم و ئێرانەوە بە سەدان كرێكار و بازرگان لە دیوی هەردولاوە بێكاربون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە