(سبەى):
سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بڕینی موچەی (7000) كەمئەندام لە لایەن وەزارەتی كارەوە بە “نایاسایی” ناودەبات و دەپرسێت؛ دەتوانن دەست بۆ بڕینی موچەی نایاسایی بندیوارەكانیش ببەن؟.
سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رەخنە لە بڕینی موچەی حەوت هەزار كەمئەندام لەلایەن وەزارەتی كارەوە دەگرێت و دەپرسێت؛ ئایا جگە لە كەمئەندام دەتوانن دەست بۆ بڕینی موچەی ئەو كەسانەش ببەن كە بندیوارن یان ئەو كەسانەی لە لایەن حیزبەوە بە پارەیەكی زۆر و بە پلەی سەربازی خانەنشینكراون.
هەروەک روی دەمی لە وەزیری كار دەكات و دەڵێت: “موچەی ئەو حەوت هەزار كەمئەندامەی كە بڕیوتانە بۆ كوێ دەچێت، بۆ خزمەتی خەڵك یان بۆ ئەنجومەنی وەزیران؟”