(سبەی):
بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت؛ هه‌رێمی كوردستان (60%) داهاته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و هیچ كارتێكی ئابوری له‌ژێرده‌ست نه‌ماوه و ده‌بێت هه‌وڵ بدات له‌بودجه‌ی عێراق پشكی خۆی وه‌ربگرێت.
ساڵانێك بو ملیاران دۆلار له به‌غداوه ده‌هاته هه‌رێم، بەڵام دروست نەکردنی ژێرخانێکی ئابوری بەهێز، وایکرد هه‌رێم به‌رگه‌ی چه‌ند مانگێكی قه‌یرانی دارایی نەگرێت، ئەوە سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌شكرێك بێكار له‌سه‌رحسابی ژێرخانی ئابوری و له‌چوارچێوه‌ی كڕینی ولائی خه‌ڵك خزێندرانه ناو لیستی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، ئه‌مرۆش وه‌ك فازڵ نه‌بی بریكاری پێشوی وه‌زیری دارایی ده‌ڵێت: هه‌رێم (60%) سه‌رچاوه داراییه‌كانی به‌هۆی روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له‌ده‌ستدا و هیچ كارتێكی ئابوری له‌ده‌ستدانه‌ماوه، بۆیه ده‌بێت به‌ناچاری بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد، له به‌رامبه‌ردا به‌غداد بودجه‌ی هه‌رێمی كه‌مكردۆته‌وه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌ینرێت به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناكات.
وتیشی: بودجه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی دانراوه و پشتی به ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ستوه.
چاودێرێكی سیاسی به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ ئه‌گه‌رچی مه‌رجه‌كانی به‌غداد له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان قورسن، به‌ڵام بێ پلانی و گه‌نده‌ڵی و دزی ساڵانی رابردو كه له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا له بودجه‌ی دیكه و پرۆژه وه‌همی سه‌دان ملیار دیناریان له بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ته‌رخانكرا حكومه‌تی هه‌رێم ناچار ده‌كات بچێته ژێرباری ئه‌و مه‌رجه قورسانه‌وه.