(سبەی)
داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و خاڵه سنوریه‌كان له‌ماوه‌ی (40) رۆژی رابردودا زیانی نزیكه‌ی (200) ملیۆن دۆلاری به‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندوه، حكومه‌تی عێراقیش ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م پێگه ئابوریه‌كانی هه‌رێم كۆنترۆڵ بكات و داوای داهاتی باج و رسوماتی هه‌رێمیش ده‌كات.
حكومه‌تی عێراق رۆژ به رۆژ فشاره‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێم چڕترده‌كاته‌وه، دوای كۆنترۆڵ كردنی به‌شێكی زۆری ناوچه‌دابڕاوه‌كان و كیڵگه نه‌وتیه‌كان، به‌هۆی راگرتنی گه‌شته ده‌ره‌كیه‌كانی هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی له (29) ئه‌یلوله‌وه زیانێكی زۆری به‌ئابوری هه‌رێم و كه‌رتی گه‌شتیاری گه‌یاندوه.
له ده‌ستدانی فڕۆكه‌خانه و خاڵه‌سنوریه‌كانی هه‌رێم له‌دوای (16) ئۆكتۆبه‌ر
* نزیكه‌ی (40) رۆژه به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی داخراون.
* زیانی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌یشتۆته نزیكه‌ی (20) ملیۆن دۆلار
* زیانی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ڕۆژانه نزیكه‌ی (350) هه‌زار دۆلار و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش (150) هه‌زار دۆلاره
داخستنی خاڵه‌سنوریه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ژێر فشاری حكومه‌تی عێراقدا زیانی ده‌یان ملیۆن دۆلاری به‌ئابوری هه‌رێم گه‌یاندوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ساخبونه‌وه‌ی به‌روبومی خۆماڵی هه‌رێمیش جێهێشتوه، ئێستا به‌غداد ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌كان بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه به‌وه‌ش سه‌رجه‌م جومگه ئابوریه‌كان له ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ردێنێت.
* پێنج ده‌روازه‌ی سنوری نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ترسیدان و به‌غداد ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵیان بكات.
* له (14) ئۆكتۆبه‌ردا خاڵه‌سنوریه‌كانی باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان داخران.
* له (25) ئۆكتۆبه‌ر خاڵی سنوری باشماخ كرایه و تا ئێستا حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان نه‌كراونه‌ته‌وه.
* فشار و هه‌وڵه‌كانی به‌غداد بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و فیشخابور به‌رده‌وامه.
* داهاتی هه‌ر پێنج خاڵه سنوریه‌كه رۆژانه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن دۆلاره و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد.
* داهاتی مانگانه‌ی خاڵه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان مانگانه نزیكه‌ی (200) ملیۆن دۆلاره.
* حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر به‌نداوه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و بێخمه‌شدا بگرێت.
سه‌ره‌ڕای داهاتی نه‌وت له رێی بۆری تانكه‌رو پاڵاوگه ناوخۆییه‌كانه‌وه، فڕ‌ۆكه‌خانه‌و خاڵه‌سنوریه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاتی ناوخۆ بون، كه رۆژگارێك به‌شێكی ئه‌و داهاتانه ئیداره‌ی حكومه‌تی پێده‌دراو و موچه‌ی به‌شێك له موچه‌خۆرانیشی پێدابین ده‌كرا، نه‌بونی پلان و سیاسه‌تی ئابوری وایكرد ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پشکی (17٪) ره‌زامه‌ند بێت به‌ته‌سلیمكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه به‌به‌غداد.