دلێر حه‌سه‌ن
رورداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر به هه‌مو پێوانه‌و راڤه‌كردنێك وه‌رچه‌رخانێكی نوێی نه‌رێنی له ژیانی سیاسی و ئیداری …هتد، بۆ كورستان هێناوه‌ته كایه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی كاڵفامی و نالۆژیكی سیاسه‌تی زۆربه‌ی سه‌ركرده ته‌قالیدیه‌كان بو له‌م وڵاته‌دا، دۆزی كورد و كوردستانی باشوریان، به‌ره‌و ئاقار‌و مه‌ترسیەكی گه‌وره بردوه، كه ده‌رهاویشته‌ی سیاسه‌ت و حوكمداریه‌تی بیست و شه‌ش ساڵی رابردوی ئه‌زمونی شكستخواردوی كورده، كوردستانیان به‌ره‌و ئه‌و حاڵه‌ته بردوه پێیه‌كی له‌ناو گۆڕدا بێت پێیه‌كه‌ی تری له‌هه‌وڵی رزگاربوندا بێت، چونكه سیاسه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا سایكۆلۆژیاو ویست و ئاره‌زوی ئه‌و سه‌ركردانه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن تا هه‌نوكه‌ش كه پێیانوایه شه‌رعییه‌تی شۆڕشگیری ئه‌و مافه‌ی پێداون یاری به ئاینده‌و خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ن، نه‌ك دام و ده‌زگای سیاسی و ئابوری و ئیداری هه‌بێت بڕیار له مافه چاره‌نوسسازه‌كان بدات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم هاتۆته دی ئاره‌زو و رق و بوغزی شه‌خسی هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانه پێیانوابو به پێداگری و به ئه‌نجام گه‌یاندنی ریفراندۆم ده‌توانن نه‌یارو به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌تایبه‌تی له هاو نه‌ته‌وه‌كانیان بڕوخێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له نقوم كردنی چانس و ده‌سكه‌وته‌كانی میللته‌كه‌مان كه له‌چه‌ند ساڵی رابردو به‌تایبه‌تی به‌ره‌ئه‌نجامی راپه‌رین (1991) و شه‌ڕی داعش به‌ده‌ست هاتبون له گۆڕنران و كوردیان نزیك له هه‌ڵدێری كۆتایی كردۆته‌وه. ئه‌و دۆخه نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامده‌رانی ریفراندۆم ده‌یانویست نمایشی بكه‌ن ناوه‌خنی ته‌نیا مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌و كه‌ڵەكه بونی كێشه ئیداری و یاسایی و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی بو و هیچ ئامانجێكی تری نه‌بو.
ده‌رئه‌نجامی شكستی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مجاره هیچی كه‌متر نیه له ئاشبه‌تاڵ و خیانه‌تی (31)ی ئاب له‌به‌ر به‌راوردكردن و خوێندنه‌وه‌ی پێش كاره‌سات و دوای كاره‌ساته‌كان دیفاكتۆیه‌كمان پێ ده‌ڵێت سه‌ركرده‌كانی كورد زۆربه‌یان شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن مه‌بدەئی نه‌ته‌وه‌یی نین و نه‌بونه، به‌ڵكو حه‌ز و ئاره‌زو بوه یان عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی بۆ ده‌سه‌ڵاته پاڵی پێوه‌ناون له‌به‌رئه‌وه هه‌ر كات هه‌ستیان به‌مه‌ترسی كرد بێت له‌سه‌ربونیان، خیانه‌ت و ئاشبه‌تاڵ و كورد فرۆشتن ئه‌گه‌ری به‌هێزیان بوه بۆ مانه‌وه‌و درێژدانیان به‌كاری سیاسی، زورجاریش ئه‌مه‌یان به ده‌ستكه‌وتێكی نیشتمانی و به موزاده‌یه‌كی سیاسی به‌ده‌ر له هه‌مو ئه‌خلاقیه‌ت و ئینسانبونێك سه‌یر كرده‌وه‌و به میلله‌تیان فرۆشتوته‌وه.
ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه له هه‌ردو شۆڕشه‌كانی كورد له شه‌سته‌كانه‌وه تا ئه‌مرۆ لاواز بونیان و نه‌گه‌شتنه ئامانجیان له‌ده‌رئه‌نجامی غروربون و خیانه‌ت و كاڵفامی سه‌ركرده‌كانه‌وه بوه بۆیه ده‌ست پێكی شۆرشه‌كانی بابه‌تێكی مه‌وزوعی و بابه‌تیانه بوه به‌ڵام ناعه‌قڵانی سه‌ركرده‌كان هۆكاری به‌ده‌ست نه‌هێنانی مافه‌كانمان بوه…. ئه‌وه‌ی له (16)ی ئۆكتۆبه‌ر رویدا هه‌ڵوه‌سته‌ی ده‌وێت، چونكه به‌ڵێ ده‌رئه‌نجام هه‌ریه‌كن هه‌ر شكسته، به‌ڵام هۆكاره‌كان جیاوازن له شۆڕشه‌كان، ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ركرده نالۆژیك و ناعه‌قڵانیه‌كان هه‌ڵپه هه‌ڵپی بۆ ده‌كه‌ن جگه له ده‌سه‌ڵات و به‌شه نه‌وت، ململانێكردنه له‌سه‌ر میراتگه‌ری پارته‌كانه ئێستا نه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی شه‌سته‌كان هاتونه‌ته ئاراوه، ده‌یانه‌وێ به تایبه‌تی میراتگه‌ری ئه‌و باكگراوه‌نده پڕ له ناعه‌قڵانی و نائیسانیه بن، كه دور له‌هه‌مو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی، درێژه به رێچكه‌كه‌ی باوكه‌كانیان بده‌ن. به واتایه‌كی تر نه‌وه‌كان ئومێده‌خوازان هه‌مان وێنه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ئه‌فڵاتۆن وێنه بكه‌نه‌وه كه باوكه‌كانیان تاراده‌یه‌كی زۆر له‌دونیای سیاسی و ئابوری و ئیداری خۆیان به‌رجه‌سته‌یان كردبو، ده‌یانه‌وێ بڵێن ته‌نیا ئێمه‌ین له‌دنیایی سیاسی و ئیداری قوڵبوینه‌ته‌وه، ئێوه‌ش ته‌نیا له‌ناو خه‌یاڵ و نه‌زانییندا قه‌تیس بون، چونكه ته‌نیا ئێمه‌ین راستیه‌كانی ژیانمان بینی وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی له به‌سه‌ر هاته‌كه‌ی ئه‌فلاتۆن زنجیره‌كه‌ی شكاند‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی بینی.
ئه‌و راستیانه‌ی ئه‌وان خه‌ریكه ده‌بنه وه‌همێكی حه‌قیقی چی تر ناتوانن جگه له ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان، كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی كوردی پێ چه‌واشه بكه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی كوردی له سێ ده‌یه‌ی رابردوی سیاسه‌تی دیماگۆجی له حوكمڕانی وه‌همی یۆتوپیا له دیموكراسیه‌ت و سیاسه‌ت و ئابوری كه هه‌ر یه‌كه‌یان راڤه و وه‌ستانێكی قوڵی ده‌وێ بانگه‌شه ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك یان ژێنگه‌یه‌ك بۆ گه‌نگه‌شه‌كردن بهێڵێته‌وه.
هیچ راستیه‌ك له ژیاندا رو كه‌ش نیه چ كۆمه‌ڵایه‌تی چ سیاسی چ ئابوری …هتد ئه‌وه‌ی له 16 ئۆكتۆبه‌ر رویدا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و حوكمه ده‌سه‌ڵاتسارییه‌وه بو كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له ماوه‌ی 26 ساڵی رابردو پیاده‌یان كرد له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌رئه‌نجامی بوغز و كینه ده‌یان ساڵی ململانێ و كێشمه‌كێشی دو بنه‌ماڵه‌یه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌بێت ته‌نیا نه‌ك شه‌قام و كۆڵان و شاره‌كان پڕكه‌ین له دروشمی بێ ئه‌نجام بۆ نه‌هێشتنی حوكمی باڵا ده‌ستی و دیماگۆجی سیاسیه نه‌زانه‌كانی كورد، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌كو چۆن له شۆڕشی (1968) فه‌ڕه‌نسا هه‌مو سه‌ر دیوارێكی فه‌ره‌نسا به دروشمێگه‌لێك پڕكران دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌ره‌نسا كه دواتر له‌دروشمه‌وه گۆڕا بۆ خۆپیشاندانێكی بجوكه‌وه تێدا ئیدانه‌ی جیا كردنه‌وه‌ی به‌ش ناوخۆیی كچان و كوران ده‌ستی پێ كرد‌و پاشان فراوان بو هه‌مو چین و توێژه‌كانی گرته‌وه، ده‌بێت ئێمه‌ش هزر و هۆش میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌مان گۆش بكه‌ین به بیركردنه‌وه‌ی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ له‌ناخی تاكی كۆمه‌ڵگادا ، دور بێت له رابردوی حزبی و دور بێت له بیر كردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ده‌یان ساڵی رابردو، كه له‌هه‌مو ئان و ساتێك‌دا قه‌تماغه‌ی برینه‌كانیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، نسكۆ و ماڵ وێرانێكی تر روبه‌ری دۆزه‌كه‌مان ده‌كه‌نه‌وه.