(سبه‌ی):
تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه ئێران هه‌ستاوه به بنیاتنانی بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی له باشوری شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی) چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له‌ڕێی مانگی ده‌ستكرده‌وه گیراون و ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و وێنانه ده‌ری ده‌خه‌ن له‌مساڵدا پرۆسه‌ی بنیاتنانی ئه‌و بنكه‌یه له مانگی كانونی یه‌كه‌م تاوه‌كو تشرینی یه‌كه‌م به‌رده‌وام بوه و له شوێنێكدا بوه كه سه‌ر به سوپای سوریا بوه و نزیكه‌ی 52 كیلۆمه‌تر له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه دور بوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی (بی بی سی) له‌و شوێنه‌دا بینا و دامه‌رزاوه‌ی نوێ بنیات نراون و نازانرێت ئاخۆ چ ئامانجێكیان له پشته‌وه‌یه.