(سبەى):
سەرۆك وەزیری ئیسرائیل هۆشداریی توندی دا لە هەر هێرش و دەستدرێژییەك بكرێتە سەر وڵاتەكەی.
بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل، لە كۆبونەوەی هەفتانەی حكومەتی وڵاتەکەیدا هۆشداریی توندی دایە چەكدارانی كەرتی غەززە لەهەر هێرشێك بیكەنە سەر ئیسرائیل.
جەختیشیكردەوە هەر كەس و لایەنێك بیەوێت هێرشبكاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا دەستەوەستان نابن و بەتوندی وەڵامى دەدەنەوە.
ئەو هۆشدارییە توندە، دوای هەڕەشەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی دێت كە بەڵێنی تۆڵە سەندنەوەی دابو لە ئیسرائیل لەبەرامبەر خاپوركردنی تونێلێك كە چەكدارانی بزوتنەوەكە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەكاریان دەهێنا.