وەزیری نەوت: بەرهەمهێنانی نەوتى كەركوك دەگەیەنینە یەك ملیۆن بەرمیل

وەزیرى نەوتى عێراق

(سبەى):

وەزیری نەوتی عێراق لە كەركوك كێڵەگەی نەوتی هاڤان و بای حەسەنی بەسەركردەوە و رایگەیاند؛ لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی بەریتانی رێكەوتنێكیان ئیمزاكردوە بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك بڕی بەرهەمهێنان لە كێڵگەكانی كەركوك بۆ یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزدەكەنەوە.

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق بو لە سەردانێكیدا بۆ كێڵگە نەوتییەكانی هاڤانا و بای حەسەن لە پارێزگای كەركوك ئاماژەى بەوەکرد؛ جگە لە پەرەپێدانى کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوک بەشێكی تری پلانی وەزارەتی نەوت دامەزراندنی پاڵاوگەیەكی دیکە و خستنە بواری جێبەجێكردنی ئەو گرێبەستەیە كە لەگەڵ كۆمپانیای  بریتش پترۆلیۆمی ( بی پی) بریتانی ئیمزایكردوە كردوە بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك

لە دوای روداوەكانی ساڵی (2014) كێڵگە نەوتیەكانی هاڤانا و بای حەسەن كەوتنە دەست هێزەكانی  پارتی دیموكراتی كوردستان و بە وتەی وەزیری نەوتی عێراقیش لەو ماوەیەدا زیانی گەورە بەر ئەو دو كیڵگەیە كەوتوە، بەرپرسانی ئەو  پارێزگایەش ئاوڕدانەوە لە كەرتی وزە لە پارێزگای كەركوك بەپێویست دەزانن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە