“توانای حكومەتی هەرێم بۆ دابشكردنی نەوتی سپی سنوردارە”

(سبەى):

توانای حكومەت بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی سنوردارە و لەمساڵیشدا دەتوانرێت تەنها موچەیەكی دیکەى فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكەن، ئەوە دواین وتەى سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە لەبارەى دابەشکردنى نەوت و موچەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەهەولێر بەڕێوەچو، رایگەیاند؛ رەخنەی زۆریان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی (2018) عێراق هەیەو سەرجەم رەخنەو تێبینیەكانیشیان بۆ حكومەتی عێراق ناردوە.

دەربارەی هاتنی وەرزی زستان و كێشەی سوتەمەنی سەرۆكی حكومەت رایگەیاند لەئێستادا توانای ئەوان بۆ پێدانی نەوتی سپی سنوردارە و لەهەوڵەكانیشیان بەردەوام دەبن.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری (تۆڕى میدیاى گۆڕان) دەربارەی كێشەكانی كۆمپانیای دانەغاز و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، بارزانی وتى:”كۆمپانیای رۆزنەفت یارمەتیدەر بوە بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ دانا غاز”.

دەربارەی موچەی فەرمانبەرانیش ئاماژەى بەوەکرد؛ لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب كۆتایی دێت و تا كۆتایی ساڵیش دەتوانن موچەیەكی تر دابەش بكەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە