(سبەی):
به‌مزوانه قه‌ته‌ر باڵیۆزخانه له به‌غدا ده‌كاته‌وه و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت؛ حكومه‌تی به‌غدا به‌نیاز نییه كونسوڵگه‌ری وڵاتان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابخات.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی میری ئه‌و وڵاته فه‌رمانیداوه به زوترین كات باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا بكرێته‌وه.
ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی هه‌رێمیش مه‌حجوب رایگه‌یاند كونسوڵگه‌ری وڵاتانی بیانی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هه‌مو هاوڵاتیانی عێراق ده‌كه‌ن و هیچ چالاكییه‌كی سیاسی‌یان نیه، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی عێراق نیازی نییه دایانبخات.
مه‌حجوب ئاشكراشیكرد له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێن كونسوڵگه‌ری و نوسینگه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له كاتێكی گونجاو‌دا ڤیزایان داوه‌ته نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س كه سه‌ردانی عێراقیان كردوه.