رۆزنه‌فت: (1.3) ملیار دۆلارمان داوه‌ به‌ هه‌رێم

(سبەی):

كۆمپانیای‌ رۆزنه‌فتی‌ روسی‌ رایگه‌یاند؛ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی‌ نه‌وت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ (2017)دا پێشوه‌خت یه‌ك ملیار و (300) ملیۆن دۆلاریان داوه‌ته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

به‌پێی هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز كۆمپانیای‌ رۆزنه‌فتی‌ روسی‌ رایگه‌یاندوه‌، له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی‌ نه‌وت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆمپانیاكه‌ له‌ (2017)دا پێشوه‌خت یه‌ك ملیار و (300) ملیۆن دۆلاری‌ داوه‌ته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

هەروەها بەپێی ئه‌نجامی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ی‌ بواری‌ نه‌وت و وزه‌ی‌ روسیا له‌ چاره‌كی‌ سێیه‌می‌ ئه‌مساڵدا كۆی‌ قازانجی‌ له‌ (80٪) زیادیكردوه‌ و (792) ملیۆن دۆلار قازانجی‌ كردوه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە