(سبەی):
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی زەمینلەرزەکەی هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.
هێزه‌ر ناوێرت، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌مەریكا گوزارشت له خه‌می قوڵی خۆی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌هۆی زەمینلەرزەکەوە ژیانیان تێكچوه.
راشیگه‌یاندوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی زەمینلەرزەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه یاخود برینداربون یان زیانیان به‌ركه‌وتوه له‌بیر ناكرێن.
به‌هۆی زەمینلەرزەکەی شه‌وی یه‌كشه‌ممه، له هه‌رێمی كوردستان حه‌وت هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیاتر له (300) کەسی دیكه‌ش برینداربون، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش (445) كه‌س گیانیان لەدەستدا و حه‌وت هه‌زار و (100) کەسی دیكه‌ش برینداربون.