(سبەى):
سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن پێیوایە؛ هه‌ڕه‌شه‌ی كۆریای باكور مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌یه روبه‌ڕوی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی بوبێته‌وه له‌دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانه‌وه.
شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، شه‌شه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و ئه‌و موشه‌كانه‌ی به‌سه‌ر ژاپۆندا هه‌ڵده‌درێت به‌قه‌یرانێكی نیشتمانی ناوبرد و وتى:”ئه‌و ژینگه ئه‌منییه‌ی ژاپۆنی تێدایه زۆر مه‌ترسیداره به‌جۆرێك زیاده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر به‌خراپترین ژینگه ناوببرێت له‌دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانه‌وه، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی خۆپارێزی ده‌ره‌وه به‌پشتبه‌ستنی ته‌واو به گه‌له‌كه‌مان”.
وتیشی: “ته‌قاندنی زنجیره‌یه‌ك موشه‌ك و تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكور به‌هیچ جۆرێك جێی قبوڵ نین، به‌مدواییانه‌ش كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مەریكا سه‌ردانی ژاپۆنی كرد، توانیمان په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی نێوان هەردو وڵات به‌جیهان نیشان بده‌ین”.