کوڕێکى لە ریاڵ و ئەوەى ترى لە ئەتلەتیکۆ

لاورێنس لەنێوان کوڕەکانیدا

(سبەى):

روبەڕونەوەکەى ئەمجارەى نێوان ریاڵ و ئەتلەتیکۆ تەنها روبەڕوبونەوەى دو یانەى پایتەختى ئیسپانیا نییە، بەڵکو ئەمجار دو برا لەو دو یانەیە روبەڕوى یەک دەبنەوە و ئەوەش بوەتە جێى دڵەڕاوکێى دایکیان و نازانێت پاڵپشتى کامیان بکات.

باى لاورێنس، لەهەموان زیاتر دڵى لاى یاریەکەى سبەى شەوى نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدە، چونکە ئەو دایکى لۆکاس هێرناندز و تیۆ ێرناندزە کە ئەوەى یەکەمیان لە بۆ ئەتلەتیکۆ و دوەمیان بۆ ریاڵ یارى دەکات.

دایکى ئەو دو یاریزانە بە رۆژنامەى مارکاى وتوە؛ شتێکى قورسە، ناتوانم لە ریزى یەکێکیاندابم بەرامەبەرى ئەوى دیکەیان، ئەوان کوڕمن و وتوشیەتى:”پێش یاریەکە داوایان لێدەکەم لە یاریەکەدا بەتوندى روبەڕوى یەکتر نەبنەوە، هەریەکە لە ئەوان بۆ بردنەوە دەجەنگن، بەڵام ئەوان بران من شانازییان پێوە دەکەم”.

ئەمە دوەمجارە دو برا لە هەردو یانەکەى مەدرید و لە دێربى پایتەختدا روبەڕوى یەکتر ببنەوە و پێشتر و لە ساڵى 1929 دا بۆیەکەمجار دوبرا هەریەکەیان بە درێسى یەکێک لەو دویانە مەدریدیەوە یاریکرد، بەڵام لەو کاتەوە شتى لەو شێوەیە روینەداوەتە تا روبەڕوبونەوەکەى کوڕانى هێرناندێز.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەم وەرزە و تائێستا هیچکام لە یانە مەدریدیەکە ئاستیان وەک چەند وەرزى رابردو نییە و ئەوەش وادەکات چاوەڕوانى یاریەکى پڕجۆش و سەخت بکرێت.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە