(سبەی):
به‌هۆی رێگری له به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد، فراكسیۆنی گۆڕان دانیشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی جێهێشت.
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند؛ سه‌رباری بۆچونی جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه به‌ڵام به‌رگریمان لێ‌كردن كاتێك هه‌ندێك كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌یانه‌وێت رێگه به‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه نه‌درێت بگه‌رێنه‌وه ناو دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كێشه‌ی یاسایی هه‌بێت ده‌بێت دادگا یه‌كلایی بكاته‌وه نه‌ك په‌رله‌مان ده‌نگ بدات له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی.
سروه عه‌بدولواحید رونیکردەوە، وه‌ك ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست و بۆ نه‌هێشتنی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی پێنچ شه‌ممه كشانه‌وه.