مۆرینهۆ دواى شکستەکە چۆن وەڵامى رەخنەگرانى دایەوە؟

(سبەى):

دواى ئەوەى یانەکەى لە ناو یاریگا و هاندەرانیدا لەسەر دەستى یانەى سیڤیلیەى ئیسپانى ماڵئاوایى نەیتوانى بگاتە قۆناغى چارەکى کۆتایى، مۆرینهۆى راهێنەرى شەیتانە سورەکان وتى:”هەمو توانامان خستەگەڕ بۆ بردنەوە و سەرکەوتن، بەڵام ئەمە تۆپى پێیە”.

خۆزیە مۆرینهۆى پورتوگالى و راهێنەرى مانچستەر یونایتد دواى کۆتایى هاتنى یارى گەڕانەوەیان بەرامەبر سیڤیلە بە ئەنجامى (1 – 2) لە لێدوانى بۆ رۆژنامەنوسان وتى: “چونە دەرەوەیەکى بێزارکەرە، یاریزانەکان خەمبارن هەروەها منیش، ئەوەى لە تواناماندا بو کردمان و هەوڵى سەرکەوتنمان دا، بەڵام ئەمە تۆپى پێیە و پیرۆزبایى لە سیڤیلیە دەکەم و هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە قۆناغى دهاتودا”.

لەبارەى ئەو رەخنانەشى لێى دەگیرێت بەوەى لە یاریگاى خۆیاندا ماڵئاواییان لە خولەکە کرد، مۆرینهۆ لە وەڵامى رەخنەگرانیدا وتى:”ئەوە شتێکى نوێ نیە”، باسى لەو دو یاریە کرد کە خۆى سەرکردایەتى پۆرتۆ و ریاڵ مەدریدی کردوە و  لە مان یونایتدیان بردوەتەوە.

لە بەرامبەردا بەشێکى بەرچاوى میدیاکان ستایشى تواناکى بن یدیرى فەڕەنسى و یاریزانى سیڤیلیە دەکەن کە چەند خولەکێکى کەم دواى هاتنە ناوەوەى توانى لەماوەى چوار خولەکدا دو گۆڵ تۆمار بکات و خەونى شەیتانە سورەکان بکاتە مەحاڵ.

لە یاریەکى دیکەشدا رۆما کە لەیارى چوندا بەبێ گۆڵ لەگەڵ شاختار یەکسانبو، توانى سود لە یاریگا و هاندەرانى وەربگرێت و یارى گەڕانەوە بە گۆڵێکى دزیکۆ بکاتە دیارى سەرکەوتن بۆ قۆناغى داهاتو.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە