ئەردۆغان رەخنە ئاراستەى ئەمەریكا و هەڕەشە لە یەپەگە دەکات

(سبەى):

ئەردۆغان رەخنەی توند ئاڕاستەی ئەمەریكا دەكات و دەڵێت: “ئەوەی داعشی دامەزراندوە، هەر ئەویش پەیەدەی دامەزراندوە ‌و گەورەی كردوە”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبونەوەیەكدا لە ئەنكەرەی پایتەخت لەگەڵ بەرپرسانی پارتەكەی لە پارێزگاكانی توركیا رایگەیاند؛ ئەوان ئاگاداری سیناریۆی ئەمەریكان بۆ رێگریكردن لە ئۆپەراسیۆنی توركیا لە دژی داعش و پەیەدە لەناو خاكی سوریادا.

وتیشی: “پێویستە هێزی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە عەفرین نەهێڵێن”

هەروەک رەخنەی توندی لە ئەمەریكا گرت و بە دامەزرێنەرى داعشی لەقەڵەمدا و وتیشى: “هەر ئەو پەیەدەی دامەزراند و گەورەی كرد و رێگەی خۆشكردوە بۆ ئەوەی باكوری عێراق ریفراندۆم بكات، هەر ئەو لایەنەش قەڵغانی خۆی بەهێزكردوە بۆ پاراستنی فەتحوڵا گولەن”.

١ لێدوان

  1. ewash nayata sar zartan blen ardoghany fashist hich sht ba kurd rawa nabene? badaxawa pash Koch krdny kaka nawa GORANysh lagal aw la gor nra, chand pir u pak kawta xoyan sapandwa basar bryary syasy goran bryarakan wa kal bunatawa la bryary yakety u party aka hich jyawazyaky nya zu baxotan da bchnawa basha agina naway nwe ewash ra amale.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە