(سبەی):
هه‌فته‌ی داهاتو سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعودیه ده‌ستبه‌داری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی سعودیه به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی راگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر روداوێكی گه‌وره رونه‌دات، هه‌فته‌ی داهاتو سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعودیه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕی.
سه‌رچاوه‌كه دەڵێت: شا سه‌لمان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌مزی ده‌مێنێته‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات راده‌ستی محه‌مه‌دی كوڕی ده‌كات، بەشێوەیەک کە ته‌نها رۆڵێكی هاوشێوه‌ی پاشای به‌ریتانیای ده‌بێت و پارێزگاری له نازناوی خادم (الحرمین الشریفین) ده‌كات.
ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی سعودیه له كاتێكدایه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنیشنی سعودیه، زیاتر له 40 شازاده و وه‌زیری به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركردوه.