(سبەی):
پاش (18) ساڵ لە سەرۆکایەتیکردنی وڵات، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه سەرۆکی جەزائیر ئامادە نییە دەستبەرداری کورسییەکەی بێت و خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ئامادە دەکات.
رۆژنامه‌ی خه‌به‌ری جه‌زائیر ئاشكرایكرد، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه سه‌رۆكی ئەو وڵاتە سه‌رباری تێكچونی باری ته‌ندروستی، خۆی بۆ خولی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی كاندید ده‌كات.
فاروق قوسته‌نتینی سه‌رۆكی پێشوی لیژنه‌ی راوێژكاریی مافی مرۆڤ به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، هه‌فته‌ی رابردو سه‌ردانی بوته‌فلیقه‌ی كردوه و سه‌رۆك پێی راگەیاندوە سندوقه‌كانی ده‌نگدان پرسی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه بنه‌مایه‌كی دیموكراتییه.
به‌پێی لێدوانی فاروق قوسته‌نتینی هه‌ر له‌و دیداره‌دا بوته‌فلیقه ئاشكرای كردوه، ده‌یه‌وێت له خولی پێنجه‌مدا روبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داره‌كان ببێته‌وه كه ته‌نها به‌دوای به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بپارێزێت.
عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه ته‌مه‌نی (80) ساڵه و له ساڵی (1999) بوەتە سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر و تاوەکو ئێستا کە قاچه‌كانی كارناكه‌ن و له‌سه‌ر كورسی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تە، سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە دەکات.