شەڕ (27) ملیۆن درەختى لە سوریا لەناوبردوە

(سبەى):

بەهۆی شەڕی شەش ساڵى رابردوەوە (27) ملیۆن درەخت لەسوریا لەناوچون، ئەوەش بە وتەى بەڕێوەبەری پلاندانانی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە.

هەیسەم حەیدەر بەڕێوەبەری پلاندانانی كشتوكاڵی سوریا بە كەناڵی (روسیا تودەی) راگەیاندوە؛ ناوچە كشتوكاڵیەكان زیانی زۆریان بەركەوتوە و بەرهەمیش كەمیكردوە بەجۆرێك لە ساڵی (2011)دا سێ ملیۆن و (800) هەزار تۆن گەنم لە سوریا بەرهەمهاتوە، بەڵام دوای دەستپێكردنی شەڕ ئەو بڕە بۆ یەك ملیۆن و (850) هەزار تۆن دابەزیوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە؛ زۆرترین زیان بە باخەكانی زەیتون گەیشتوە و وتوشیەتى؛ هەزاران بیری ئاو كە بۆ مەبەستی كشتوكاڵی سودیان لێوەرگیراوە زیانیان بەركەوتوە یان بەتەواوی لەناوچون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە