(سبەی):
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا هۆشداری له به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر رێوشوێنی پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر له ساڵی (2030)دا هه‌شت ملیۆن كه‌س به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه ده‌مرن و داواشده‌كات باجی سه‌ر جگه‌ره به‌رزبكرێته‌وه.
جگه‌ره، ساڵانه شه‌ش ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت، كه له‌سه‌دا هه‌شتایان له وڵاته دواكه‌وتوه‌كاندان، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییش داوا له وڵاتان ده‌كات باجی سه‌ر جگه‌ره به‌رزبكه‌نه‌وه، تا داهاتیان به‌رزببێته‌وه و ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كانیش كه‌مبكاته‌وه.
به بەپێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له ساڵانی (2013 و 2014)دا نزیكه‌ی (269) ملیار داهاتی حكومه‌ته‌كان بوه به‌هۆی ئه‌و باجه‌وه كه له‌سه‌ر توتن دایانناوه.
رێكخراوه‌كه هۆشداری ده‌دات له بانگه‌شه‌كردن بۆ جگه‌ره و داواده‌كات به گه‌وره‌یی له‌سه‌ر پاكه‌تی جگه‌ره باس له زیانه‌كانی بكرێت.
به بەپێی ئاماره‌كان، ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كانی جیهان ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیاره و ته‌مه‌نیان له سه‌رو پانزه ساڵانه‌وه‌یه و (226) ملیۆنیان له وڵاته تازه پێگه‌یشتوه‌كاندا ده‌ژین.
ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان به‌رده‌وام له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه و له ساڵی (2015)دا زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س به به‌رده‌وامی جگه‌ره‌یان كێشاوه و زۆرینه‌یان له ره‌گه‌زی نێرینه‌ن، لەسەر ئاستی وڵاتانیش، ئیندۆنیزیا بە پلەی یەکەم دێت لەروی ئەوە ژمارەی نێرینەکان زۆرترین جگەرە دەکێشن، کە (76.2٪) و کەمترینیش لە وڵاتی عومانە (26٪)ە.