(سبەی):
به‌پێی راپۆرتێك ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپا ئه‌مەریكا كه ئه‌مساڵ له‌كاتی مه‌شق و راهێنان و ئه‌ركه ناسه‌ربازییه‌كاندا گیانیان لەدەستداوە، به‌راورد به ساڵی رابردو به رێژه‌ی (130%) زیادیكردوه.
به‌پێی راپۆرتێكی تۆڕی هه‌واڵ فۆكس نیوز، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه (37) سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا له‌كاتی مه‌شق و راهێنان گیانیان لەدەستداوە، دواین روداو له ناو سوپای ئه‌مەریكا تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی بو له ده‌ریای فلیپین كه (11) سه‌ربازی تێدابو، هه‌شت كه‌سیان رزگاركراون و سێ كه‌سیان هێشتا بێسه‌روشوێنن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌مساڵ (22) فرۆكه‌ی سوپای ئه‌مەریكا له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی ئاسایی‌دا تێك‌شكاون، به‌وه‌ش به به‌راورد به ساڵی رابردو ئه‌مساڵ رێژه‌ی تێكشكانی فڕۆكه به‌رێژه‌ی (38%) به‌زبوه‌ته‌وه.
له كۆمێنتێكدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته، سیناتۆر جۆن مه‌كین رایگه‌یاند، ئه‌مەریكا له‌كاتی مه‌شق و راهێناندا سه‌ربازی زیاتر له ده‌ستده‌دات به‌به‌راورد به شه‌ڕكردن له‌به‌رامبه‌ر دوژمن.