عەبادی: روبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە داعش قورسترە

عەبادى لەکاتى پێشکەشکردنى وتارەکەیدا

(سبەى):

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ شەڕی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی لەشەڕی داعش قورسترە چونكە گەندەڵكاران سەرچاوەی دارایی بەهێزیان هەیە.

عەبادی لە وتەیەكیدا لە ئاهەنگی دەرچونی شەستەمین خولی زانكۆی بەغدا رایگەیاند؛ رۆڵی حكومەت لە روبەڕوبونەوەی گەندەڵیدا دەزگا چاودێرییەكانی دەوڵەتیش تێدەپەڕێنێت.

هەروەک بەپێویستى زانى هەموان هاوكار و پشتیوان بن بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵكاران، ئەوەش پێویستی بە قوربانیدانە.

لە بەشێكی تری وتەكەیدا عەبادی وتى:”پێویستمان بەتێڕوانین و  هۆشیارییە بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسیەكانی گەندەڵی  و ئاشكراكردن و بەدرۆخستنەوەی بانگەشەكانیان”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە