(سبەی):
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مەریكا (پێنتاگۆن) ژماره‌ی سه‌ربازەکانی له عێراق و سوریا و ئه‌فغانستان ئاشکراکرد.
پێنتاگۆن له راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند؛ ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مەریكا له عێراق هه‌شت هه‌زار و (892) سه‌ربازه و له سوریاش گه‌یشتوه‌ته هه‌زار و (720) سه‌رباز.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مەریكی هه‌فته‌ی پێش‌و رایانگه‌یاند؛ ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مەریكا له سوریا ده‌گاته دو هه‌زار سه‌رباز و زۆربه‌یان سه‌ربازی هێزه تایبه‌ته‌كانن.
پێنتاگۆن ئاشكراشیكرد، به پێی ئاماری وه‌زاره‌ته‌كه تا (30) ئه‌یلولی رابردو ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مەریكا له ئه‌فغانستان گه‌یشتوه‌ته (15) هه‌زار و (298) سه‌رباز.
به‌پێی ئاماره‌كانی پێنتاگۆن (257) هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مەریكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن له‌و ژماره‌یه‌ش (45) هه‌زار سه‌ربازی له ژاپۆن و (36) هه‌زاری له ئه‌ڵمانیا و (25) هه‌زاری له كۆیای باشوره.