(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌بودجه‌ی ساڵی (2018)ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد و به‌وته‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌پێی پرۆژه بودجه‌كه كه رۆژی چوارشه‌ممه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌ن كراوه، پشكی هه‌رێم تێیدا له‌سه‌ر بنه‌مای دانیشتوانی هه‌رێم دیاریكراوه و كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه (6) تریلیۆن و (637) ملیار و (469) ملیۆن و (37) هه‌زار و (469) دیناره و له ره‌شنوسه‌كه‌دا پشكی هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه جیاكراوه‌ته‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر: (2) تریلیۆن و (413) ملیار و (596) ملیۆن و (789) هه‌زار دینار.
پارێزگای سلێمانی: (2) تریلیۆن و (618) ملیار و (765) ملیۆن و (672) هه‌زار دینار.
پارێزگای دهۆك: یه‌ك تریلیۆن و (605) ملیار و (107) ملیۆن و (263) هه‌زار دینار.
به‌پێی ره‌شنوسی بودجه‌كه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك به‌ناوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه دیاری نه‌كراوه.
ئارام شێخ محه‌مه‌د وتیشی، به‌شێك له بودجه‌ی هێزه وشكانیه‌كانی عێراق به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كرێت.
گرنگرترین ئه‌و بڕگانه‌ی بودجه كه په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه:
ماده‌ی (9) بڕگه‌ی یه‌ك:
به‌شه بودجه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای تێچونی گشتی دیاری ده‌كرێت، به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و له لایه‌ن وه‌زارەتی داراییه‌وه ده‌درێت، به‌ره‌زامه‌ندی به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ركردنی خه‌رجی سیادی.
ماده‌ی (9) بڕگه‌ی (2)
حكومه‌تی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ریگه‌ی سۆمۆوه هه‌نارده بكات
ماده‌ی (10) بڕگه‌ی (2):
به‌شێك له موچه‌ی هێزه وشكانییه‌كانی سوپای عێراق ده‌درێت به پێشمه‌رگه به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگری عێراقدا.
حكومه‌تی عێراق له پرۆژه یاسای بودجه‌دا (665) ملیار و (519) ملیۆن و (662) هه‌زار دیناری وه‌ك پشكی هه‌رێمی كوردستان له خه‌رجی سیادی دیاریكردوه كه بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه و ده‌رمان و سوته‌مه‌نی و كاره‌با و گه‌نمی جوتیاران و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكی موڵكایه‌تیه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی تۆڕی میدیای گۆڕان، ناوی حكومه‌تی هه‌رێم له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2018)دا كراوه به حكومه‌تی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و كۆی گشتی بودجه‌ی عێراقیش به (103) تریلیۆن و (997) ملیار و (180) ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه.