(سبه‌ی):
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانیانه‌وه (801) هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له عێراق و سوریا كوژراون.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌و راپۆرتانه كردوه كه تایبه‌تن به كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردومانی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌كانیانه‌وه له عێراق و سوریا.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، به‌رپرسیارێتی هه‌مو ئه‌و كاره هه‌ڵانه ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه بونه‌ته هۆی كوژران و برینداربونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌و دوووڵاته.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی به‌رده‌وامه له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ (695) راپۆرتی تایبه‌ت به كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوریا و عێراق.