(سبەی):
جارێكی دیكه شه‌ڕوپێكدادانی توند له نێوان هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و چه‌كدارانی حوسی له شاری سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن رویدا و سه‌رچاوه‌كان ئاماژە بەوەدەکەن كه هێزه‌كه‌ی ساڵح ده‌ستیان به‌سه‌ر بینای سه‌رۆكایه‌تی و كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی حكومه‌تدا گرتوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له یه‌مه‌نه‌وه بڵاویان كرده‌وه؛ له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆ شەممە لە شاری سه‌نعا، هێزه‌كانی ساڵح ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی گرنگی پایته‌ختدا، له‌وانه بینای سه‌رۆكایه‌تی و وه‌زاره‌تی به‌رگری و بانكی ناوه‌ندیی و وه‌زاره‌تی دارایی و بینای پێشوی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و باره‌گای ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستی حوسییه‌كاندا بون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له‌چه‌ند سەعاتی رابردودا به سه‌دان چه‌كداری خێڵی خولان گه‌یشتونه‌ته سه‌نعا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیی له عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح.
پێکدادانەکانی ئەمڕۆ لە کاتێدکدایە کە رۆژی رابردوش شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و چه‌كدارانی حوسی له‌سه‌نعای پایته‌خت رویدا و ژمارەیەک كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.