چیمه‌ن محه‌مه‌د ره‌شید
توندوتیژی دژی كچان و ژنان، مه‌به‌ست لێی ئه‌و توندوتیژیانه‌یه به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجام ئه‌درێت وه‌ك ره‌گه‌زی مێ واتا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێیه ئه‌و جۆره جیاكاری و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ئه‌درێت. توندوتیژی به جۆره‌كانی ده‌رونی وه‌ك قسه‌ی نه‌شیاو و بوختان و…، سێكسیی و جه‌سته‌یی، كه هه‌ریه‌كه‌یان كاریگه‌ری ده‌رونی و جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له‌سه‌ر ژیانیی و كه‌سایه‌تی به جێده‌هێڵێت.
كێن ئه‌وانه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ ئه‌و كه‌سانه له بۆشایی ئاسمانه‌وه هاتون؟ یان مرۆڤه‌كانی ئه‌م زه‌ویه‌ن له ده‌وروبه‌ری خێزان و شوێنی كار‌و كۆمه‌ڵگا. ئه‌مانه له‌كێ پێكهاتون؟ پێكهاتون له هه‌ردو ره‌گه‌ز به ژن و پیاوه‌وه، سه‌یره ره‌فتارێك نیوه‌ی كۆمه‌ڵ دژی بێت و به هیچ جۆرێك ئه‌نجامی نه‌دات و به توندی به‌ره‌نگاری بێته‌وه به‌ڵام له‌زیاد بوندا بێت؟!
هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌ناو ژنانیشدا توندوتیژ هه‌یه، هه‌روه‌ك شیكرنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش دژ به توندوتیژی ژنان له ساڵی (1993) ئه‌وه ئه‌خاته‌ڕو هێرشبه‌ری توندوتیژی له هه‌ردو ره‌گه‌زه یان خودی ده‌سه‌ڵات “ده‌وڵه‌ت، حكومه‌ت” ئه‌نجامی ئه‌دات.
ئه‌گه‌ر چاودێری توندوتیژییه‌كان بكه‌ین و بپرسین ئایا ته‌نیا پیاوه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژن ئه‌كات یان به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ژنانیش به‌شدارن؟
چه‌ند ساڵه كار له‌سه‌ر پرسی ژنان ئه‌كه‌ین به تیۆری و پراكتیك داوای به‌دیهاتنی ماف و دژی پێشێلكارییه‌كان بوین، به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری قسه‌مان زۆر كردوه و ره‌خنه‌ی توندمان گرتوه كه بێگومان هه‌موی له جێی خۆیدا بوه. ژنانمان هه‌میشه وه‌ك قوربانی وێنا كردوه، زۆر جاریش له روبه‌روبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ژنیش ماف پێشێل ئه‌كات و توندوتیژی ئه‌نجام ئه‌دات كه‌وتوینه‌ته پاكانه كردن بۆ هه‌ڵه‌ی ژنه‌كان كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار ئه‌م هه‌ڵانه ژنانی خوێنده‌وارو ته‌نانه‌ت چالاكوان ئه‌نجامیان داوه.
زۆر جار له‌ناو ژناندا باس له‌وه ئه‌كرێت كه ژنانیش توندوتیژی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، ئه‌ی خه‌تی سوره وا باس ناكرێت؟ پێویسته باسبكرێت و ده‌ستنیشان بكرێت تا چاره‌سه‌ر بكرێت.
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ژن و پیاوه‌وه وابه‌سته‌ی كلتور و داب و نه‌ریتن و له ژێر كاریگه‌ری كلتور‌و عه‌قڵیه‌ته باوه‌كانا كار ئه‌كه‌ن و ترس له راده‌ربڕین و یان ره‌چه‌شكێنی به قورس و لادان ئه‌زانن و زۆرجاریش ئه‌كه‌ونه هه‌ڵوێست و كردارێك که رازیكردن و مانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه! هه‌رچه‌نده هه‌ندێك بۆچون هه‌یه له زۆربه‌ی ژناندا هاوبه‌شه وه‌ك به‌كه‌م سه‌یر كردنی ژنان، تێڕوانینی جیاواز بۆ كوڕ‌و كچ ، به‌ڵام بۆ وردتر‌و تیشك خستنه سه‌ر لایه‌نه‌كانی توند‌و تیژی، ئه‌گه‌ر ژنه‌كان پۆلین بكه‌ین به دوبه‌ش :
– ئه‌و ژنانه‌ی خۆیان ژێر ده‌سته‌ن، راو بۆچونیان نیه له خێزان و بنه‌ماڵه توند‌و پیاوسالاریه‌كاناو ملكه‌چی بڕیاره‌كانن و پاشكۆن، ئه‌م ژنانه‌ش له‌لایه‌ك قوربانین و ته‌نانه‌ت رایان وه‌رناگیرێت، ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌ك كه زۆر رویداوه بێنینه به‌رچاو ئه‌م ژنانه كچه‌كانیان به پێستی سك هه‌ڵئه‌گرن و به خێویان ئه‌كه‌ن و رۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانیانان و هه‌ناسه‌یان به هه‌ناسه‌یانه‌وه‌یه له بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به كچه‌كه‌ی كه ده‌بێت خۆی خاوه‌ن بڕیار بێت ته‌نانه‌ت رای دایكه‌كه‌ش وه‌رناگیرێت، له‌ساده‌ترین ره‌فتار یان قسه بۆ كچه باوك و برای كچ، خۆ ته‌نانه‌ت له‌ولاوه مام و ئامۆزا‌و كه‌سانی تری بنه‌ماڵه … خۆیان ئه‌كه‌نه پاڵه‌وانی ناموس و دڵڕه‌قانه كچه له‌ژێرده‌ستی دایك ده‌رئه‌هێنن و جه‌رگی ئه‌سوتێنن زۆربه‌شی له‌سه‌ر قسه‌یه‌ك یان مافێكی سه‌ره‌تاییه ئه‌یكوژن و بۆ ئه‌به‌د دایكه نایبینێته‌وه، لێره‌دا كچه‌كه به ژیانی و دایكه‌كه به‌جه‌رگ سوتان قوربانی سه‌ره‌كین. هه‌ر ئه‌م جۆره له ژنان به‌شێكن له نه‌هامه‌تیه‌كانی ژنان خۆیان چ به قسه‌وباس و چ به كه‌م زانینی ژنان! ئه‌م جۆره ژنانه ره‌نگه نه‌زانانه دژ به‌مافی ژنان بن، یان بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كلتورێك كه پێیوایه لادان لێی لادانه له‌به‌ها باشه‌كان.
– ئه‌و ژنانه‌ی تاڕاده‌یه‌ك ئازادیان هه‌یه، یان رایان هه‌یه، ره‌نگه كارێك بكه‌ن له كۆمه‌ڵگه یان له خێزاندا قسه رۆشت‌و بن ته‌نانه‌ن له‌وانه‌یه له‌رۆشنبیر و چالاكوان بن، یان ماف ناس بن به‌ڵام له ناو خێزان و شوێنی كار و كۆمه‌ڵگه توندوتیژی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
له خێزاندا :
به كه‌م سه‌یركردنی كچ و تێڕوانینی نه‌شیاو به‌ماف و ئازادی به‌رامبه‌ر به كچ یان ژنانی بنه‌ماڵه، یا ئه‌و ژنانه‌ی به‌ئاره‌زوی خۆیان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی هاوسه‌ردارا ئه‌كه‌ن و ئه‌بنه مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی توند‌و تیژی بۆ هاوسه‌ری یه‌كه‌م؟ ئه‌ی ئه‌و باوه‌ژنه‌ی چه‌ندین ساڵه پێی ئه‌ڵێن خوا بناسه كه‌چی توند‌و تیژی زۆربه‌ی باوه‌ژن رۆژ به‌رۆژ له زیاد ونایاو به جۆری توندیش؟ مامه‌ڵه‌ی بوك و خه‌سو بۆچی وایه؟ ته‌نانه‌ت له نێوان دایك و كچ هه‌ندێك جار توند‌و تیژی هه‌یه یان له نێوان هه‌ر ژن و كچێكی تر،
له شوێنی كاردا :
چه‌ندین خوێندكاری كچ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستای ژنه‌وه روبه‌ڕوی توندوتیژی بوه‌ته‌وه؟ ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رونی هه‌بوبێت یان هه‌بوبێت وازی له خوێندن هێنابێت.
چه‌ندین فه‌رمانبه‌ری كچ وژن له فه‌رمانگه‌كه‌ی روبه‌ڕوی قسه‌ی نه‌شیاو و توندوتیژی بونه‌ته‌وه‌و مافیان له‌لایه‌ن هاوره‌گه‌زه‌كانیانه‌وه خوراوه یان رێگریان بۆ دروستكراوه و ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژنه‌كراوه.
له بواری سیاسه‌ت دا :
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ژنان كه‌متره له بواری سیاسه‌تدا، به‌ڵام ململانێی نائاسایی زۆر هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌كۆتاو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له قازانجی به‌شداری ژنانه، ژنان ئه‌خاته به‌ر ململانێیه‌كی توند‌و ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بن ئه‌كه‌ونه به‌رده‌م ململانێیه‌كی وا كه له‌و كێبڕكێیه‌دا سنوره‌كان بۆ جۆره‌ها ململانێی نه‌شیاو ئه‌كرێنه‌وه.
یان ئه‌و ژنانه‌ی پشتگیری له جۆره ده‌سه‌ڵات و ئه‌جنداو یاسایه‌ك ئه‌كه‌ن له‌به‌ژه‌وه‌ندی حیزب و ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان نیه ته‌نانه‌ت دژی ژنانه؟
ئه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ناو كاری سیاسیه‌وه بیریان ئه‌چێت كه خۆشیان ژنن و به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی پێویستیه‌كانیان فه‌راهه‌مه له پێویستی مادی و ژینگه‌ی مه‌عنه‌وی له جیاتی هه‌ستكردن به موعانات و هاوكاری ژنان به ره‌خنه داڕوخێنه‌رو توانجه تونده‌كانیان پاشه‌كشه به ژنان ئه‌كه‌ن! یان كار بۆ په‌راوێزخستنی ژنان ئه‌كه‌ن تا تواناكانیان ده‌رنه‌كه‌ون! ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه كاریان بۆ به‌شداری ژنان و هاوكار بونایه بارودۆخی ژنان به‌جۆرێكی تر ئه‌بو.
له‌بواره‌كانی تردا:
سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان و فه‌رهه‌نگی و ئابوری هه‌مان ململانێ و توندوتیژی و په‌راوێزخستن و توندوتیژی ده‌رونی له‌لایه‌ن ژنه‌وه بۆ ژن هه‌یه.
ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی سه‌یره كاتێك ژنێك په‌نا بۆ دادگا‌و شێلته‌ر ئه‌بات له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ژنانه‌وه وه‌ك كاری نه‌خوازراو سه‌یر ئه‌كرێت و باس ئه‌كرێت! كه‌واته ئایا له خۆمان پرسیوه ئه‌گه‌ر ژنان له توندوتیژیا به‌شدار نه‌بن راده‌ی توند‌و تیژی چۆن ئه‌بێت؟ ئایا ژنان به راسته‌خۆ یان ناراسته‌خۆ چه‌ند به‌شداره له توندوتیژیه‌كاندا به‌رامبه‌ر به ژنان.
له‌كۆتایدا :
تۆلستۆی ئه‌ڵێت: هه‌موان بیر له گۆڕینی جیهان ئه‌كه‌نه‌وه، بەڵام كه‌س بیر له گۆڕینی خۆی ناكاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مجاره داواكارم له خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین بپرسین ئایا ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی باس له‌ماف و ئازادیه‌كان ئه‌كه‌ن له ژیانی واقعیدا چه‌ند جێبه‌جێیان كردوه؟ ئه‌گه‌ر ژنان له خێزانه‌كاندا و بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری و فه‌رهه‌نگیدا توندوتیژی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و خۆیان به قه‌ناعه‌ته‌وه بڕوایان به سه‌رجه‌م ماف و ئازادیه‌كان هه‌بێت ئه‌وكاته به هێزێكی زیاتر‌و به‌ره‌یه‌كی تۆكمه‌ترو و بڕوایه‌كی پته‌وتری ئازادیخوازان و ماف په‌روه‌ران ئه‌توانین كار بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ین له گۆڕینی تێڕوانینه باوه‌كانی دژ به ماف و ئازادیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و له‌پێناوی یاسا ئازادیخوازه‌كان هه‌روه‌ها كاریگه‌ریمان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری هه‌بێت كه له زۆر روه‌وه پێویستی به گۆڕین و به‌ره‌وپێشچونه، كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كان زۆرن له‌به‌رده‌م ژناندا، كێشه‌ش زۆر جار چه‌ندین هۆكاری هه‌یه بۆ دروست بونی با ئێمه‌ی ژنان خۆشمان به‌شێك نه‌بین لێی.
با هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌مان بۆ توندوتیژی هه‌میشه چاو‌دێر بین به‌سه‌ر قسه‌و كرداره‌كانی خۆشمانا و پاكانه بۆ ژنانی توندوتیژ نه‌كه‌ین با بیر له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ر قسه‌و كردارێك بكه‌ینه‌وه كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین به‌رامبەر به كچان و ژنان.