(سبه‌ی):
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له كاتێكدا شه‌ڕی داعش به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، پیُشبینیده‌كات زیاتر هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و خاكه‌ی له‌ژێر ده‌ستی (یه‌په‌گه)دایه.
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قاهیره، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ناو فڕۆكه‌كه‌یدا، جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا وتی: له‌گه‌ڵ كۆتایی هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر گروپی داعش، دیاره هێزه‌كانی یه‌په‌گه پێویستیان به ئاسایش و پۆلیس و هێزی ناوخۆ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دڵنیا بكه‌نه‌وه كه جارێكی تر داعش ناگه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی (400) مارێنزی ئه‌مریكا به چه‌كانیانه‌وه له سوریا دوای به‌شداریكردنیان له كۆنترۆڵكردنی ره‌ققه، ماتیس وتی: ئه‌و كاره له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری له هێزه‌كانی ئه‌مریكادا دێت به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕ له‌و وڵاته.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا ده‌رباره‌ی وه‌ستاندنی پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه، ماتیس وتی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه جێبه‌جێده‌كه‌ن كه تره‌مپ بڕیاری لێداوه.