(سبەی):
به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی (205) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌وه داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مبوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی راپۆرتێكی لیژنه‌ی روبه‌ڕبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له مانگی داهاتوه حكومه‌تی هه‌رێم توانای پێدانی چاره‌كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دابیننه‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با نابێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە له نێوان ساڵانی (2009 بۆ 2013) زۆرترین پاره‌ی له به‌غداوه بۆ هاتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا داهاتێكی زۆری ناوخۆی ده‌ست كه‌توه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست كاربكات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكات كه بۆ ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان پێویستن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (تۆڕی میدیای گۆڕان) كه‌توه له دواهه‌مین راپۆرتی نهێنی لیژنه‌ی روبه‌روبونه‌ی قه‌یرانه‌كان كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كردوه، به‌رونی باسی له‌و مه‌ترسیانه كراوه كه له مانگی داهاتوه روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا مانگانه ته‌نها (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ده‌كات و پێویستیشه مانگانه قه‌رزێكی زۆری كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و قه‌رزی بانكه‌كان بداته‌وه جگه له خه‌رجی رۆژانه‌ی خودی حكومه‌ت، توانای ئه‌وه‌ی نابێت ئه‌و چاره‌كه موچه‌یه‌ش دابیبكات كه به (40 بۆ 50) رۆژێك ده‌یداته موچه‌خۆران، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا دوجار راسته‌وخۆ ئه‌مه‌یدا به‌گوێی فه‌رمانبه‌راندا كه هه‌ر كاتێك توانای پێدانی موچه‌یان نه‌ما به‌ئاشكرا ده‌یڵێن.
كێشه‌یه‌كی تر كه له‌كاتی سه‌ختترین كاتی ژیانی هاوڵاتیاندایه ئه‌ویش كێشه‌ی سوته‌مه‌نیه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با و ئەوەش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ربڕی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت به جۆرێك ته‌نانه‌ت ئه‌و چوار سەعاتەشی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێ‌نادرێت كه ده‌یداته هاوڵاتیان.