(سبەی):
له یه‌كه‌م گه‌شتیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌دوای ریفراندۆمه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ناوی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه جارێكی تر پابه‌ندبونی خۆی به بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم راگه‌یاند، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش كه ده‌یه‌وێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات بۆ رێكخستنی دیالۆگ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مه‌رجی خۆی هه‌یه، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان خاڵه سنورییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا بكاته‌وه.
له دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی (25)ی ئه‌یلولی رابردوه‌وه، ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌یدا سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
پێناچێت ئێستا ئیتر چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له ئارادا بێت بۆ سازدانی گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆیه نێچیرڤان بارزانی به‌ناچاری به رێگای وشكانیدا خۆی گه‌یانده توركیا و له ئیستانبوڵه‌وه به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وت.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگریدا له كۆشكی ئیلیزێ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به راشكاوی بۆچونی خۆی له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته‌ڕو و رایگەیاند: به هه‌ر نێوه‌ندگیرییه‌ك كه بیكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی چوار خاڵدا ده‌ستپێبكات كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: رێزگرتن له ده‌ستوری عێراق به ته‌واوی مادده‌كانییه‌وه.
دوه‌م: ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵ له هه‌مو خاڵه سنورییه‌كان بچه‌سپێت.
سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دیالۆگدا هیچ میلیشیایه‌ك نه‌مێنێت به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه.
چواره‌م: مادده‌ی (140)ی تایبه‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كان جێبه‌جێبكرێت.
وه‌كو خۆی ده‌ڵێت: ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌وڵده‌دات له چه‌ند مانگی داهاتودا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه دیالۆگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكات، به‌ڵام خاڵێكی تر كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه، یه‌كده‌نگیی هه‌رێمی كوردستان بو.
نێچیرڤان بارزانی كه ئێستا به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وتوێژ ده‌كات، له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادا دانی به چه‌ند خاڵێكدا نا :
یه‌كه‌م: پابه‌ندبون به عێراقێكی یه‌كگرتوی فیدراڵ
دوه‌م: ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له خاڵه سنورییه‌كاندا
سێیه‌م: رێز له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌گرین
دوپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه، داننان بو به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان.
فه‌ره‌نسا له‌دوای ساڵی (1991)ەوه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌گه‌ڵ هاتنی داعش بۆ سنوره‌كانی هه‌رێم پشتیوانی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌ی كرد، له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوشدا سیاسه‌تمه‌دارانی فه‌ره‌نسا رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بو له به‌دیهێنانی ئاشتی و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له پرسی ریفراندۆمدا دژی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وه‌ستانه‌وه و پشتیوانی یه‌كپارچه‌یی عێراقیان كرد.