(سبەی):
كه‌سوكاری ئه‌حمه‌د شه‌فیق، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی میسر رایده‌گه‌یه‌نن: له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیماراته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان پێوه‌ی نه‌ماوه و ئاگاداری شوێنی نیشته‌جێبونی نین، ده‌سه‌ڵاتدارانی قاهیره‌ش خۆیان له ئاشكراكردنی چاره‌نوسی شه‌فیق بێده‌نگ كردوه.
ئه‌گه‌رچی هێشتا رون نه‌بوه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له میسر ساڵی داهاتو ده‌كرێت، به‌ڵام کەسایەتی سیاسی میسری له ئیماراته‌وه گۆمی سیاسی وڵاته‌كه‌ی شڵقاند كاتێك رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو رایگه‌یاند: خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كاندید ده‌كات و كێبركێ له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئێستا ده‌كات.
ئه‌حمه‌د شه‌فیق، كه له (29)ی كانونی دوه‌م تا سێی ئازاری ساڵی (2011) له‌سه‌ر داوای حوسنی موباره‌ك و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسری وه‌رگرت شكستیهێنا له كۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه‌كان و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ك پاشان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
دوای كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ك، ئه‌حمه‌د شه‌فیق كێبركێی محه‌مه‌د مورسی كاندیدی ئیخوان موسلیمینی كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و به‌جیاوازیه‌كی كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دۆڕاند، به‌جۆرێك شه‌فیق به به‌ده‌ستهێنانی (12) ملیۆن و (347) هه‌زارو (380) ده‌نگ توانی (48.27%)ی ده‌نگی به‌شداربوانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسر به‌ده‌ست بهێنێت، له به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د مورسی كاندیدی ئیخوان موسلمین (51%)ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
دوای شكستی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ئه‌حمه‌د شه‌فیق میسری به‌جێهێشت و روی له ئیمارات كرد و له‌وێ وه‌ك راوێژكاری سیاسی خه‌لیفه بن زاید ئال نهه‌ییان سه‌رۆكی ئیمارات ده‌ست به‌كاربو، له چه‌ند رۆژی رابردودا رایگه‌یاند: خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كاندید ده‌كات پاشان رایگه‌یاند كه ئیمارات رێگه‌ی پێنادات خاكی ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری خێزانه‌كه‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه؛ رۆژی شه‌ممه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئیمارات گه‌مارۆدراوه و به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی میسر كراوه‌ته‌وه و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ گه‌یشتوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره و له‌وێ ده‌سه‌ڵاتدارانی یاوه‌ریان كردوه تا ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه.،
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات هه‌واڵی جێهێشتنی ئه‌حمه‌د شه‌فیقیان پشت راستكرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستا میسر دانی به گه‌یشتنه‌وه‌یدا نه‌ناوه، به‌وه‌ش چاره‌نوسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
هەر لەوبارەیەوە، پارێزه‌ری ئه‌حمه‌د شه‌فیق به ئاژانسی رۆیتەرزی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌زۆر نێردراوه‌ته‌وه بۆ میسر ده‌بوایه بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی، بۆیە ناچارن داواكاری گشتی ئاگاداربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌فیق بزانن.
لەبەرامبەردا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند: به‌رپرسیار نین له ئاشكراكردنی چاره‌نوسی ناوبراو، وه‌زاره‌تی ناوخۆش تائێستا هیچی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ریش رایگه‌یاند: ئه‌حمه‌د شه‌فیق تۆمه‌تێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نیه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی روبه‌ڕوی كراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر پرسی تێوه‌گلانی بوه له گه‌نده‌ڵی و پێشتر له دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوه یان دۆسیه‌كان داخراون.
ئه‌حمه‌د شه‌فیق كه به‌یه‌كێك له سیمبوڵه دیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پێشوی میسر داده‌نرێت به یه‌كێك له كاندیده به‌هێزه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی داهاتوی میسر داده‌نرا.