(سبەی):
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا (83) كۆچبه‌ری عێراقیان له‌سه‌ر سنوره‌كانی نێوان ئەو وڵاتە و سوریا ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به نایاسایی چونه‌ته خاكی تورکیاوە و كۆچبه‌رن.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگریی له‌ترمیناڵی شارۆچكه‌ی كركهانی سه‌ر به پارێزگای هاتای (83) كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردوه كه هاوڵاتی عێراقین و له سوریاوه چونه‌ته توركیا.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كرێت و دواتر راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كۆچبه‌رانی پارێزگای هاتای ده‌كرێن، به‌ڵام نه‌زانراوە ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ سوریا یان سنورداشی عێراق ده‌كرێنه‌وه.