به‌هرۆز عه‌لی
بزوته‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك زۆربه‌ی پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی تر له ناو خۆیدا دوچاری ره‌خنه و گله‌یی و گازنده بۆته‌وه و به هه‌مان شێوه‌ی لایه‌نه‌كانی تر، به‌هۆی نه‌بونی شاره‌زایی و تایبه‌تمه‌ندێتی ره‌خنه‌گره‌كان، ره‌خنه‌كان به‌جۆریك پێشكه‌ش ده‌كرێن زیاتر به باری سلبی دا ئاراسته بكرێن نه‌ك به باری ئیجابی، ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ شكستی ره‌خنه‌كانییان، كه دواجار هیچی لێ سه‌وز نابێت جگه له زیان گه‌یاندن به دامه‌زراوە و بونیادی بزوتنه‌وه‌كه نه‌بێت.
له ئێستا گۆڕان ئه‌وپه‌ڕی پێویستی به‌وه هه‌یه ره‌خنه‌ی جۆراوجۆری بونیادی لێ بگیرێت، به‌ڵام چ جۆره ره‌خنه‌یه‌ك، ره‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندی و زانستی هه‌ڵبچێندرێت، نه‌ك رق و كینه‌و ئیره‌یی (حه‌سودی) پاڵ به ره‌خنه‌گره‌كه‌وه بنێت بۆ ره‌خنگرتنه‌كه‌ی، چونكه ئه‌وه‌ی ره‌خنه له گله‌یی و گازنده‌و توڕه‌یی جیا ئه‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه ره‌خنه ره‌گه‌زو خه‌سڵه‌ت و بنه‌مای خۆی هه‌یه و فره ره‌هه‌نده، به‌ڵام گله‌یی و گازنده توڕه بونێكی كاتی هه‌ڵچوه و له باری ده‌رونی و عاتفیه‌وه ئاراسته ده‌كرێت، بۆیه به‌هۆی نا شاره‌زایی هه‌ندێ له ره‌خنه‌گران زۆرجار چه‌مكی ره‌خنه و گله‌یی و گازنده تێكه‌ڵ ده‌كرێن و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجێكی رون و رۆشن له ڕه‌خنه‌كانیان دا هه‌بێت قسه‌ده‌كه‌ن.
لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌نییه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ده‌ربێت له كه‌موكورتی و شیاوی ئه‌وه‌نه‌بێت ره‌خه‌ی لێبگیرێت، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌خنه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ به‌خۆدا چونه‌وه و خۆبونیاد كردنه‌وه گۆڕانیش وه‌ك هه‌مو كایه‌كانی تر سود له ره‌خنه وه‌رده‌گرێت و پێویستی به‌وه‌یه ره‌خنه‌ی لێبگێرێت.
ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتن له روی سیاق و ناوه‌رۆك و ئامانجه‌وه جۆری جیاوازی هه‌یه، دیارترین ئه‌و جیاوازیانه‌ی یا ئه‌و پۆلێنانه‌ی بۆ رەخنه كراون بۆ دو جۆری سه‌ره‌كی دابه‌شییان كردون، كه بریتین له ره‌خنه‌ی ئیجابی كه پێی ده‌وترێت (ره‌خنه‌ی بونیادنه‌ر) له گه‌ڵ ره‌خنه‌ی سلبی كه پێی ده‌وترێت (ره‌خنه‌ی روخێنه‌ر).
جه‌وهه‌ری ره‌خنه‌ی بونیادنه‌ر (ره‌خنه‌ی ئیجابی) ئه‌وه‌یه ده‌بێت ره‌خه‌نه‌گر تایبه‌تمه‌ندی و شاره‌زایی له‌و بواره‌دا هه‌بێت كه ره‌خنه‌كه‌ی لێ ده‌گرێت، خاڵێكی تری ره‌خنه‌ی بونیادنه‌ر ئه‌وه‌یه ره‌هه‌نده‌كانی كێشه سه‌رەكییه‌كه‌ی ئه‌و بابه‌ته دیاری بكات و هه‌ڵیبسه‌نگێنیت كه ره‌خنه‌كه‌ی لێ ده‌گرێت و ره‌خنه‌گر ده‌بێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به شێوه‌یه‌كی بابه‌تییانه خاڵه لاواز و باشه‌كانی كێشه‌كه بخاته‌ڕو، نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نها لایه‌نی لاوز ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵكو ده‌بێت لایه‌نه باشه‌كانی مه‌سه‌له‌كه‌ش دیاری بكات، كه‌واته له ره‌خنه‌ی بونیادنه‌ر یاخود ره‌خنه‌ی ئیجابی، هه‌ر به‌ته‌نها لایه‌نی سلبی و لاواز باس ناكرێت، به‌ڵكو شان به‌شانی لایه‌نه سلبی و لاوازه‌كان، ده‌بێت لایه‌نی ئیجابی و به‌هێزه‌كانیش ده‌ربخرێن، هه‌رچی ره‌خنه‌ی سلبی هه‌یه یاخود ره‌خنه‌ی تێكده‌ر هه‌یه پێچه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی بونیادنه‌ره، چونكه له مه‌نتقێكی زانستی و بابه‌تی بونه‌وه ناگیرێت، به‌ڵكو زیاتر ئه‌و ره‌خنه‌گرانه ده‌یگرن كه شاره‌زایی و تایبه‌تمه‌ندی زانستیان له‌و بواره‌دا نییه كه ره‌خنه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ده‌كه‌ن و هه‌میشه رق و كینه‌و حه‌سودی پاڵیان پێوه ده‌نێت بۆ ره‌خنه گرتن.
گۆڕان كه سه‌ره‌تا دامه‌زرا زیاتر وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ركه‌وت و خه‌سڵه‌تی بزوتنه‌وه ناڕه‌زاییه‌كانی وه‌رگرت، به‌ڵام كاتێك چوه ناو پرۆسه‌ی سیاسی و دواتر كه به‌شداری له حكومه‌تدا كرد، بوه خاوه‌نی پلان و ستراتیژ و جیهانبینی خۆی بۆ حوكمڕانی و بونیادنانه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌م تێزه به‌ڕونی هه‌م له به‌رنامه سیاسییه‌كانی گۆڕان و هه‌م له نوسین و لێدوان و تێڕوانییه‌كانی خوالێخۆشبو نه‌وشیروان مسته‌فا به ئاشكرا دیارن، رونتر به‌رنامه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ژینگه‌یه‌كی گشتی سه‌قامگیری سیاسی دێته‌دی، نه‌ك له فه‌وزاو بێ سه‌روبه‌ری سیاسی، كه‌واته گۆڕان پرۆژه‌یه‌كه له‌و سنوره به‌رته‌سكه ده‌رچو جوڵانه‌وه‌یه‌كی كاتی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بێت و كار له سه‌ر هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ری ناڕازی بكات، به‌ڵكو بوه به قه‌واره‌یه‌كی سیاسی رێكخراوی خاوه‌ن پره‌نسیپ، تا خواسته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و نا دیده بێنێته دی، به‌ڵام ده‌بێت به پرۆسه و پرۆژه بێت، نه‌ك به هه‌ڵچون و داچون و دروشم، به ئامانج و تاكتیك و شێوازی گونجا و كاتی گونجاو، نه‌ك به كه‌ف و كوڵ و هاتوهاوار.
بۆیه باشتر وایه ئه‌و ره‌خنانه له گۆڕان بگێرێت له سه‌ر ره‌فتاری هه‌ندێ دیارده‌ی گۆڕان بێت، كه تا ئێستاش وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و هه‌ڵچون ده‌بینرێت، نه‌ك ره‌خنه له گۆڕان بگیرێت به‌رئه‌وه‌ی دانوسان و گفتوگۆ ره‌ت ناكاته‌وه، چونكه كۆبونه‌وه‌و دانوسان و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و و ئه‌وانی تر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زاڵم و گه‌نده‌ڵیش بن ناكاته ئه‌وه‌ی خۆڕاده‌ستكردن بێت به ئه‌جندای ئه‌وان.
ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه ئێستا له ناو گۆڕان و له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان له بزوتنه‌وه‌كه ده‌گیرێن، زیاتر ره‌خنه‌ی سلبین وەك له‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئیجابی بن، ره‌خنه و گله‌یی شكڵئامێزن نه‌ك ناوه‌رۆك و بابه‌تی، بۆ نمونه ئه‌و ره‌خه‌نه‌یه له گۆڕان ده‌گێرێت (بۆ له پرۆسه‌ی سیاسی دایه باشتروایه پارتی و یه‌كیتی و لایه‌نه‌كانی تر پشتگوێ بخات و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كات).
ره‌خنه‌یه‌كی له‌و جۆره هیچ بنه‌مایه‌كی مه‌نتقی نییه، چونكه ئه‌گه‌ر گۆڕان ئۆپۆزسیۆنیش بوبێت ئۆپۆزسیۆنی كارلێك بوه، نه‌ك ئۆپۆزسیۆنی شكڵی، پێش دروستبونی گۆڕان له كوردستان ئۆپۆزسیۆنی شكڵی هه‌بو، وه‌ك ده‌وترێت (هه‌ر ئۆپۆزسیۆنیك توانای گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت به‌ئۆپۆزسیۆن دانانرێت) كه‌واته مادام گۆڕان توانی بگاته پرۆسه‌ی به‌شداری سیاسی و حوكمڕانی، ده‌ركه‌وت توانای گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی هه‌یه، به‌وپێیه ده‌ركه‌وت پێشتر ئۆپۆزسیۆنێكی كارلێك بوه، نه‌ك ئۆپۆزسیۆنی شكڵی، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه بیانو بێت بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی گۆڕان له پرۆسه‌ی سیاسی، چونكه له دو ساڵی رابردو پارتی په‌نای برده به‌ر ده‌ركردنی گۆڕان له پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی، دواجار پارتی خۆی زیاتر باجه‌كه‌ی دا نه‌ك گۆڕان، چونكه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نابوتبونی پارتی و به‌رته‌سكبونه‌وه‌ی، ئه‌وه بو كه وای به‌سه‌ر په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان دا هێنا، هه‌رئه‌وه‌ش بو پارتی والێكرد بۆ پارسه‌نگی ئیحراجبونه‌كه‌ی كه په‌رله‌مانی داخست و وه‌زیره‌كانی گۆڕانی لادا، به بڕیاری كه‌له‌ره‌قی هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ریفراندۆمیش به‌م ئه‌نجامه‌ی ئێستای گه‌یان كه پێش هه‌موشتێك خودی بارزانی له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری گۆشه‌گیركرد، بۆیه جارێكی تر سڵ له‌وه ده‌كاته‌وه ره‌فتاری وا بكات یاخود ره‌نگه ئه‌و توانایه‌شی نه‌مێنێت ئه‌و ره‌فتارانه دوباره بكاته‌وه، كه‌واته بۆ ره‌خنه له‌وه بگیریت گۆڕان واز له پرۆسه‌ی سیاسی بهێنێت، كه دواجار به قازانجی ده‌سه‌ڵات و نه‌یاره‌كانیدا ده‌شكێته‌وه.
ره‌خنه‌یه‌كی تر كه زۆرجار ئاراسته‌ی گۆڕان ده‌كرێت ئه‌وه‌یه (گۆڕان نا بێت بێده‌نگ بێت و ده‌بێت واز له پارتی و یه‌كیتی و بهێنێت و هه‌وڵی له ناوبردن و سرینه‌وه‌یان بدات له گۆره‌پانی سیاسی).
ئه‌مه‌ش له ده‌ربڕینێكی ده‌رونی كه‌فوكوڵئامیز واوه‌تر، هیچ شتێكی ترنیه، چونكه نه گۆڕان توانای سڕینه‌وه و مه‌فحكردنی پارتی و یه‌كێتی هه‌یه و نه ئه‌و دو هێزه‌ش به ئاسانی له‌ناو ده‌برێن، له ئێستا دا پارتی به تایبه‌تی و ده‌سه‌ڵات به‌گشتی له‌وپه‌ڕی نابوتبوندان، قه‌باره و بارسته‌ی جارانییان نه‌ماوه، ده‌شێت به‌رته‌سك بنه‌وه و بچنه‌وه قاڵبی راسته‌قینه‌ی خۆیان، به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تیش له كارنه‌كه‌وتون و ناخرێن، به‌رته‌سكبونه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌وان ناكاته ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له ناو بچن.
ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌و روه‌وه كاری بۆ ئه‌كات له كۆبونه‌وه و دیالۆگه‌كانی له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه، هه‌وڵدانه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ قه‌باره‌ی خۆیان نه‌ك سڕینه‌وه‌یان، چونكه ئه‌وه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه، رونتر كاركردنه بۆ ئه‌وه‌ی مۆنۆپۆڵ و ئیحتكاری ئه‌وانه بۆ بازاڕ و ئابوری و داهات له ده‌ستی ئه‌وانه‌دا نه‌هێڵێت، كه ئێستا هه‌لی له بار هه‌یه و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات، ده‌كرێت گۆڕان به هاوكاری هه‌ندێ هێزی تر و شه‌قام، كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی حوكمڕانی له‌ده‌ست تاكه حیزب و تاك بنه‌ماڵه‌یی حوكمڕان ده‌رباز بكات، ئه‌وه‌ش به به‌شداریكردنی راسته‌قینه‌ی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی دا دێته‌دی، نه‌ك دوره په‌رێزی و ته‌رككردنی گۆره‌پانی سیاسی.
لێره‌دا ئه‌و ره‌خنانه‌ی له بزتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گیرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاماژانه‌ی باسمانكرد، جۆره قسه‌یه‌كن به‌ها و ره‌گه‌ز و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی ره‌خه‌نه‌یان تێدا نییه، به‌ڵكو قسه‌ی شكڵیی و ساده و هه‌ڵچونی ده‌رونیین.
ئه‌ی كه‌واته گۆڕان ده‌بێت چ ره‌خنه‌یه‌كی لێبگیرێت؟
له ئێستادا پێویسته ئه‌و ره‌خنه بونیادیانه له گۆڕان بگیرێت، رەفتاره‌كانی له ره‌فتاری هه‌ڵچون و داچون بگۆڕێت بۆ كرداری به‌سیستمكردن، پێویسته گۆڕان گرنگی به په‌روه‌رده‌ی سیاسی بدات بۆ په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ڵسوراو و كادره‌كانی، چونكه به‌هۆی نه‌بونی په‌روه‌رده‌ی سیاسی، توشی هه‌ڵاوسانی فره هه‌ڵسوڕاوی نا تایبه‌تمه‌ند و بێ دسپلین بوه، كادر و هه‌ڵسوڕاوانی فێری زمانێكی گونجاو و ده‌ربڕینی سیاسی شیاو بكات، له بری ئه‌وه‌ی به‌ناوی ره‌خنه‌وه بێڕێزی و سوكایه‌تی بكات به بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی، چونكه دواجار سیاسه‌ت كاری هزرە.
خاڵێكی تری لاوازی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌یه كار به ئۆرگان و په‌یڕه‌وی كاركردن ناكات بۆ ده‌ربڕینی ره‌خنه‌ی زانستی و ناڕه‌زاییه‌كان، به‌ڵكو به شێوه‌ی گروپی ناڕێك له ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان ره‌خنه‌كان ده‌گیرێن ئه‌وه‌ش ره‌نگه ببێته هۆی دروستبونی رێكخستنی نا فه‌رمی له‌ناو چوارچێوه‌ی رێكخستنی فه‌رمی، كه دورنیه به‌ره‌و لێكترازانی به‌رێت.