(سبەی):
ده‌زگای هه‌واڵگری ئۆكرانیا بە تۆمەتی پشتیگریی لە گروپی تاوانکاریی، میخائیل ساكاشڤێلی سه‌رۆكی پێشوی جۆرجیای ده‌ستگیركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاوی كرده‌وه؛ میخائیل ساكاشڤیلی سه‌رۆكی پێشوی جۆرجیا له شاری كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌وه به‌تۆمه‌تی پشتیوانی كردن له گروپێكی تاوانكاری ده‌ستگیركرا.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه ئه‌وه سزای زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
له‌كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ساكاشڤیلیدا ئاڵۆزی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك سەعات دروست بو و هەوڵیاندا رێگریی لە دەستگیرکردنی ساکاشڤایلی بکەن، بەڵام دواتر هێزە ئەمنییەکان توانیان ناوبراو دەستگیر بکەن.