(سبەی):
پێش سێ ساڵ كۆمپانیای گاز پرۆمی روسی بۆ گه‌ڕان و پشكنینی نه‌وت گرێبه‌ستێكی بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئیمزاكرد، به‌ڵام ئێستا كۆمپانیاكه ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشتوه، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: تائێستا ئه‌و (30) ملیۆن دۆلاره‌ی كه كۆمپانیای گازپرۆم وه‌ك شیرینی به هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌خشی دیارنیه.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ره‌خنه له به‌رپرسانی حكومه‌ت و سامانه سروشتیه‌كان و كۆمپانای گازپرۆم ده‌گرێت و ده‌ڵێت: تائێستا ئه‌و (30) ملیۆن دۆلاره‌ی كه كۆمپانیاكه وه‌ك شیرینی به هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌خشی دیارنیه.
جەختیش دەکاتەوە لەوەی پاساوه‌كانی گازپرۆم بۆ جێهێشتنی بلۆكی نه‌وتی هه‌ڵه‌بجه جێگای باوه‌ڕنیه.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای روسییه‌كه رایگه‌یاندبو؛ كه به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كردویانه ده‌بنه خاوه‌نی (80%) نه‌وتی بلۆكی هه‌ڵه‌بجه.
به‌وته‌ی ئارام قادر، شاره‌زای بواری نه‌وت “به‌رپرسانی حكومه‌ت وه‌ك بازرگانه‌كانی نه‌وت بیر له بلۆكه‌كانی نه‌وت ده‌كه‌نه‌وه و زۆر ناشه‌فافانه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن و وه‌ك بازرگانێكی وڵات نه‌ویست كار له‌سه‌ر سامانی سروشتی ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایانه‌وه قازانجه بۆ گیرفانی خۆیان”
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای گاز پرۆمی روسی، كۆمپانیاكه بۆ ماوه‌ی (20) ساڵ نه‌وت له‌م هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌هێنێت و له (20٪)ی پشكه‌كانی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و له (10٪)ی بۆ قه‌ره‌بوی ژینگه‌ی ناوچه‌كه و له (70٪)ی پشكه‌كانی بۆ كۆمپانیاكه ده‌بێت.