دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە فەرمی قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند.
ترەمپ لە وتەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ ئێستای کاتی ئەوە هاتوە دان بەوەدا بنرێت کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە و ئەو بڕیارەش هیچ زیانێک بە گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی ناگەیەنێت و ئەگەر ئیسرائیل و فەڵەستین لەسەر چارەسەری دو دەوڵەتی رێکبکەون، ئەوا ئەمەریکا پشتیوانی دەکات.
وتیشی: پابەندین بەوەی دۆخی ئێستای قودس وەکو خۆی بمێنێتەوە و جگە لەوەش جێگرەکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەنگاوەی ناساندنی قورس وەک پایتەختی ئیسرائیل درەنگ کەوت و جەختیشی کردەوە لەوەی ئەمەریکا کار دەکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
سەرۆکی ئەمەریکا داواشی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد کە هەنگاوەکانی دەست پێ بکات بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس.