(سبەی):
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب ئێستا به فه‌رمی پایته‌ختی ئیسرائیله، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره قودس یان وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ئۆرشه‌لیم به پایته‌ختی نا فه‌رمی داده‌نرێت، قودس یه‌كێكه له‌كۆنترین شاره‌كانی جیهان و نزیكه‌ی 70 ساڵه له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین دابه‌شبوه. له مێژوی خۆیدا كه زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵه، شاره‌كه حوكمڕانی زۆری به‌خۆیه‌وه دیوه.
له‌گه‌ڵ دروستبونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، ململانێ له‌نێوان هه‌ردولا دروستبو، دوای ئه‌وه‌ی جوله‌كه رویان له فه‌ڵه‌ستین كرد و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیان له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردودا دامه‌زراند، داوای خاوه‌ندارێتی شاری قودسیان کرد، لایه‌نێكی ئایینیشی هه‌یه به‌و پێیه‌ی له‌ئایینی جوله‌كه و مه‌سیحی و ئیسلامدا شاری قودس شوێنێكی پیرۆزه. له هه‌زار ساڵی رابوردودا شوێنكه‌وتوانی هه‌ر سێ ئایینه‌كه به‌شێكی شاره‌كه یان هه‌مو شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردوه.
هه‌زار ساڵ پێش زایین، پاشا داود، قودسی خسته ژێر ده‌ستی جوله‌كه‌كان. له‌ماوه‌ی دو هه‌زار ساڵی دوای ئه‌وه شاره‌كه كه‌وته ژێرده‌ستی لایه‌نه‌كانی تره‌وه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی خاچپه‌رستیدا، كاتێك موسڵمان و مه‌سیحیه‌كان له‌شه‌ڕدابون دژی یه‌كتر به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی قودس و له نێوان ساڵانی (1517 بۆ 1917) قودس له‌لایه‌ن ئیمپراتۆری عوسمانیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا.
قودس له‌كتێبه ئاسمانیه‌كاندا
له كتێبی ته‌وراتی پیرۆزی جوله‌كه‌دا باسی قودس كراوه. جوله‌كه‌كان پێیانوایه، هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له قودس ئیبراهیم یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ری جوله‌كه، ئیسحاقی كوڕی كردوه به قوربانی له‌پێناوی خوادا، هه‌ر به‌گوێره‌ی كتێبیی ته‌وراتی پیرۆز قودس پایته‌ختی پاشا داودی ئیسرائیل بوه و سلێمانی كوڕی په‌رستگای خۆی تیادا دروستكردوه.
به‌پێی قورئانیش، قودس دواشوێن بوه پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (درودی خوی لێ بێت) سه‌ردانی كردوه به‌رله‌وه‌ی بۆ ئاسمان به‌رزبكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ خوادا قسه‌بكات له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی. ئه‌م روداوه به ئیسرا‌و میعراج ناسراوه.
له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئایینی ئیسلامدا موسڵمانه‌كان بۆ نوێژكردن رویان له‌قودس كردوه و پێغه‌مبه‌ر خۆی به درێژه‌پێده‌ری په‌یامی ئیبراهیم و عیسا ده‌زانێت، بۆیه قودس قیبله‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان بوه.
گرنگی قودس له لای هه‌ر سێ ئایینه‌كه
بایه‌خی شاری قودس بۆ شوێنكه‌وتوانی ئایینه‌كانی جوله‌كه و مه‌سیحی و موسڵمان، له‌بایه‌خی ئه‌و شوێنه‌واره‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه له‌شاری قودسدا هه‌ن.
له‌ناو چه‌قی شاره‌كه‌دا چوار گه‌ڕه‌ك هه‌یه، كه ئه‌وانیش گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌سیحی و موسڵمان و یه‌هودی و ئه‌رمه‌نین و پیرۆزترین شوێنه ئایینیه‌كانیان تێدایه كه ئه‌مانه‌ن.
مزگه‌وتی ئه‌قسا
گه‌ڕه‌كی موسڵمانه‌كان له‌هه‌مو گه‌ڕه‌كه‌كانی تر گه‌وره‌تره و گومه‌زی به‌ردین و مزگه‌وتی ئه‌قسای لێیه كه موسڵمان به حه‌ره‌می قودسی شه‌ریف ناوی ده‌به‌ن.
مزگه‌وتی ئه‌قسا، سێیه‌م پیرۆزترین شوێنه له ئیسلامدا دوای كه‌عبه له شاری مه‌ككه و مزگه‌وتی مه‌دینه له شاری مه‌دینه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه. موسڵمانه‌كان به درێژایی رۆژه‌كانی ساڵ سه‌ردانی مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌ن و له‌مانگه‌كانی ره‌مه‌زانیشدا سه‌دان هه‌زار موسڵمان له‌ناو مزگه‌وته‌كه نوێژده‌كه‌ن. مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن وه‌قفی ئیسلامیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
كڵێسای ئه‌لقیامه
له گه‌ڕه‌كی مه‌سیحیه‌كان كڵێسای ئه‌لقیامه هه‌یه، كه بایه‌خێكی ئایینی زۆری هه‌یه له‌لای مه‌سیحیه‌كانی جیهان و ده‌كه‌وێته ئه‌و شوێنه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحی تیادا له‌خاج دراوه. مه‌سیحیه‌كان پێیانوایه حه‌زره‌تی مه‌سیح له گۆلگوسا له‌خاچ دراوه و گۆڕه‌كه‌ی له‌ناو كڵێساكه‌یه و له‌وێش زیندوبوه‌ته‌وه.
ئه‌م كڵێسایه، له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كڵێسا جۆراوجۆره‌كانی جیهان، له‌وانه پاتریاركی یۆنانی ئه‌رسه‌دۆكسی، فرانسیسكان له كڵێسای رۆمانی كاسۆلیكی و په‌تریاركی ئه‌رمه‌نی جگه له‌نوێنه‌رانی قیبتی و ئه‌سیوپیه‌كان و كڵێساكانی سریانی ئه‌رسه‌دۆكسی. ملیۆنه‌ها مه‌سیحی ساڵانه سه‌ردانی گۆڕی مه‌سیح ده‌كه‌ن.
دیواری مه‌بكی
له‌گه‌ڕه‌كی جوله‌كه‌كان، دیواری رۆژئاوا یان دیواری مه‌بكی هه‌یه، كه جوله‌كه‌كان له‌و بڕوایه‌دان په‌یكه‌ری پێغه‌مبه‌ر مه‌لیك سلێمانه و له‌ناو ئه‌و په‌یكه‌ره‌شدا قودسی ئه‌قداس هه‌یه، كه پیرۆزترین شوێنه له‌لای جوله‌كه‌كان. هه‌روه‌ك له‌و بڕوایه‌دان به‌ردێك هه‌یه له‌ناو په‌یكه‌ره‌كه‌دا كه جیهانی لێدروستكراوه. جگه له‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم به‌نیازبو ئیسحاقی كوڕی له‌پێناو خوادا سه‌رببڕێت.
ئێستا زۆربه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی ئیسرائیل له رۆژئاوای قودسدان، وه‌ك په‌رله‌مان و باره‌گای سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و دادگای باڵا و زانكۆی عیبری و مۆزه‌خانه‌ی ئیسرائیل.
قودس:
له هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین بونیادنراوه
روبه‌ره‌كه‌ی (125) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه
(754) مه‌تر له‌ئاستی روی ده‌ریاوه به‌رزه
له‌ساڵی (2015)دا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (857) هه‌زار و (752) كه‌س بو
جوله‌كه‌كان به ئۆرشه‌لیم ناوی ده‌به‌ن
(ساڵی1917) له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه داگیركراوه
ساڵی (1948) له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل‌دا دابه‌شكرا
(ساڵی1967) ته‌واوی قودس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه
پێكهاته‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له روی ئاینیه‌وه پێكدێن له موسوڵَمان و جوله‌كه و مه‌سیحی