(سبەی):
بڕیارە سبه‌ینێ شه‌ممه بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی تاران بكات بۆ رزگاركردنی هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانی كه به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ روخاندنی رژێم له زینداندایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد؛ جۆنسۆن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه و جگه له‌باسكردنی پرسی جێی بایه‌خی هه‌ردولا باس له‌و كێشانه ده‌كه‌ن كه روبه‌ڕوی ئه‌و كه‌سانه بوه‌ته‌وه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی به‌ریتانی و ئێرانین.
بەپێی زانیارییەکان بابەتێکی سەرەکی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ تاران، رزگارکردنی هاوڵاتییه‌کی به‌ریتانی بەڕەگەی ئێرانییە بە ناوی نازه‌نین زه‌گاری راتكلیفی ته‌مه‌نی (38) ساڵه کە مانگی نیسانی ساڵی رابردو به‌تۆمه‌تی پیلانگێڕان بۆ روخاندنی رژێمی ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
مانگی رابردو له وته‌یه‌كدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، جۆنسۆن كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد بەوەی ئاشکرای کرد کە؛ زه‌گاری له كاتی ده‌ستگیركردنیدا ۆركشۆپێكی بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس كردوه‌ته‌وه له كاتێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ی به سه‌ردانێكی نهێنی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران.