(سبەی):
وته‌بێژی عەبادی، هۆكاری راگرتنی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: پاشگه‌زبونه‌وه‌ی وه‌فدی ته‌كنیكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و به‌ڵێنانه‌ی به وه‌فدی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراقیان داب‌و هۆكاری راوه‌ستانی گفتوگۆكان بو.
سه‌عد حه‌دیسی وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، وه‌فده سه‌ربازیه‌كه‌ی هه‌رێمی به‌پاشگه‌زبونه‌وه له رێككه‌وتنه‌كان و شكستهێنانی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردولا تۆمه‌تباركرد و رایگه‌یاند: وه‌فدی سه‌ربازی نێوان عێراق هه‌رێم له زنجیره کۆبونەوەیە‌كدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی (80%)ی كێشه‌كان، وه‌ك ده‌ڕبرینی ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ جێگیركرنی هێزه‌كانی عێراق له ته‌واوی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كان.
بەوتەی حەدیسی؛ دواتر وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌و رێككه‌وتنه پاشگه‌زبونه‌وه ئه‌وه‌ش بوه هۆی راگرتنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردولا.