(سبه‌ی):
تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ كاتێك دیاری نه‌كراوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیای گۆڕان، تاهیر عه‌بدوڵا رونیكرده‌وه، هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ له‌لایه‌ن به‌غداوه باس نه‌كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ئه‌و پرسه به سیاسی كراوه و حكومه‌تی فیدراڵی ئاماده‌نیه وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی گرنگ لێی بڕوانێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ره‌تیشكرده‌وه هیچ رێككه‌وتنێك كرابێت بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان به یه‌كجاری بكرێته ناوخۆیی و گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تییان لێوه نه‌كرێت.
وتیشی: هه‌ركاتێك هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان رێككه‌وتن گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.