(سبه‌ی):
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رونكردنه‌وه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ قودس ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه ئاسان نییه و كات و رێكه‌وتنی پێویسته.
ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی پاریس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس، پشت به رێكه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌به‌ستێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌دور ده‌زانرێت ئه‌مساڵ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بگوازرێته‌وه بۆ قودس.
وتیشی: ره‌نگه ته‌نانه‌ت ساڵێكی دیكه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نرێت.
تیله‌رسۆن راشیگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ هیچ بڕیارێكی یه‌كجاریی له‌باره‌ی قودسه‌وه نه‌داوه، به‌ڵكو جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه، كه بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به‌سنوری قودس بۆ رێكه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌جێده‌هێڵرێت.