عێراق لە بەندى حەوتى نەتەوە یەکگرتوەکان دەرکرا

(سبەى):

وەزارەتى دەرەوە رایگەیاند؛ ئەنجومەنى ئاسایش عێراقى لە بەندى حەوتى نەتەوە یەکگرتوەکان دەرکرد و ئەوەش بە دەستکەوتى دیپلۆماسى عێراق ناودەبات.

ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ دواى زنجیرەیەک سەرکەوتنى دیپلۆماسى وەزارەتەکەیان، ئەنجومەنى ئاسایش، عێراقى لە بەندى حەوتى نەتەوە یەکگرتوەکان لە پرۆگرامى نەوت بەرامبەر خۆراک دەرکرد و بەوپێیەش عێراق دەگەڕێتەوە دۆخى سروشتى و پێگەى خۆى لە نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.

ئاماژەى بەوەشکردوە؛ بڕیارەکەى ئەنجومەنى ئاسایش دواى گرتنەبەرى تەواوى رێکارەکانى پابەندبونى تایبەت بە پرۆگرامەکەیە لەلایەن عێراقەوە.

 

دەقى بڕیارەکەى ئەنجومەنى ئاسایش:

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە