(سبەی):
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا چه‌كداره فه‌ره‌نسییه‌كانی نێو داعش له سوریا و عێراق به نزیكه‌ی (500) كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كات.
جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به كه‌ناڵی (بی ئێف ئێم تی ڤی) وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه؛ به پێی به‌دواداچونی ناوه‌نده جیا جیاكانیان، مه‌زه‌نده ده‌كرێت نزیكه‌ی (500)هاوڵاتی فەڕه‌نسی له ریزی رێكخراوی داعش له سوریا و عیراقدا بن.
هەروەک رونی کردوەتەوە؛ ئه‌و داعشه فه‌ره‌نسییانه یان به‌دیلی ده‌كه‌ونه ده‌ستی لایه‌نه جیاوازه‌كان، یان به ناوچه جیاوازه‌كاندا بڵاوده‌بنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و داعشه فه‌ره‌نسیانەی بۆ وڵاته‌كه‌ی به كارێكی زۆر ئه‌سته‌م وه‌سف كردوه.
پێشتر فلۆرانس بارلی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندبو پێویسته زۆرترین ژماره‌ی جیهادی له‌ناوببرێت و ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و جیهادیانه له‌شه‌ڕو روبه‌ڕوبونه‌وه‌كاندا له‌نێوبچن باشتره.