(سبەی):
نوێنه‌ری ئه‌مەریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و تۆمه‌تباری ده‌كات به لاوازكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان.
له وته‌یه‌كدا له كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به‌وه‌ی قودس پایته‌ختی ئیسرائیله، نیكی هالی نوێنه‌ری ئەمەریکا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند؛ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دوژمنایه‌تیی ئیسرائیل ده‌كات.
ئاماژەی بەوەکرد کە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسرائیل ناچار ناكرێت نه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و نه له‌لایه‌ن هیچ رێكخراوێكی دیكه‌وه، رێكکه‌وتنێك قبوڵ بكات هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی بكات.
هەروەک جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی وه‌ك ناوبژیوانێكی راستگۆ له‌لایه‌ن ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان سه‌یر ده‌كرێت و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له جیاتی ئه‌وه‌ی رۆڵی كارا و باش ببینێت له هه‌وڵه‌كانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت.