(سبەی):
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتودا مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا سه‌ردانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست بكات و چه‌ند دیدار و كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پێنس بۆ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست به مه‌به‌ستی رونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مەریكا و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یه دوای ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ شێخی ئه‌زهه‌ر و پاپای قیبتییه‌كان له میسر كۆببێته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند؛ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا كۆنابێته‌وه و لە بەرامبەردا كۆشكی سپی هۆشداریی توندی داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و كاردانه‌وه خراپه‌كانی ئه‌و بڕیاره.