(سبەی):
قه‌ته‌ر (24) فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری تایفۆن به به‌های شه‌ش ملیار جونه‌ی ئسته‌رلینی له به‌ریتانیا ده‌كڕێت و ساڵی (2022) به‌ریتانیا فڕۆكه‌كان راده‌ستی قه‌ته‌ر ده‌كات.
به‌پێی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی قه‌ته‌ر ئاشكرایكردوه، خالد عه‌تییه وه‌زیری به‌رگری قه‌ته‌ر و گافین ولیامسۆن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ئیمزایان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه كردوه.
له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه گافین ولیامسۆن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و گرێبه‌سته بوارێكی باش بۆ ده‌ستی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و پاره‌یه‌كی باش ده‌خاته بازاڕه‌كانی به‌ریتانیاوه.
ئه‌وه دوه‌م گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كه كه قه‌ته‌ر له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئیمزای ده‌كات، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردو قه‌ته‌ر به به‌های زیاتر له (10) ملیار یۆرۆ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ئیمزا كرد بۆ كڕینی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی جۆری رافال و (50) فڕۆكه‌ی ئێرباس (ئه‌ی 321).