(سبەی):
موقته‌دا سه‌در داوا ده‌كات كاری سه‌رجه‌م رێكخستنه سه‌ربازییه‌كان سڕ بكرێت و رێگه‌نه‌درێت حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات.
موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا داوای له سه‌رایا سه‌لام باڵی سه‌ربازی ره‌وته‌كه‌ی كرد، له ماوه‌ی (45) رۆژدا سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه راده‌ستی سوپای عێراق بكه‌نه‌وه، كه له ده‌ستی داعش رزگاریان كردوه، جگه له شاری سامه‌ڕا.
سه‌در رایگه‌یاند؛ دوای ده‌ركردنی عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، پێویسته كاری سه‌رجه‌م رێكخستنه سه‌ربازییه‌كانی پێش‌و سڕبكرێن و نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
سه‌در داواشی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، به‌زوترین كات ده‌ست به دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران بكات و دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ش بكاته‌وه سه‌باره‌ت به كه‌یسی كه‌وتنی موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه.