ئەمەریکا گومانى هەیە .. كشانەوەی سوپای روسیا لە سوریا دەستیپێكرد

(سبەى):

سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا رایدەگەیەنێت؛ وڵاتەكەی دەستیكردوە بە كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی لە سوریا، وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاش گومانی لەو هەنگاوەی مۆسكۆ هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند لێدوانی بەرپرسانی مۆسكۆ دەربارەی كشانەوەی سوپاكەیان بەمانای ئەوە نایەت بەكردەیی ژمارەی سەربازەكانیان كەم دەكەنەوە و وتیشی: “ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر كاری لە پێشینەی ئەمەریكا نابێت لە سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە كارەكانی لەو وڵاتە و پشتیوانی هێزە خۆجێیەكان دەكات”.

لاى خۆیەوە كەناڵی دۆچەڤێلەی ئەڵمانی لە زاری بەرپرسێكی ئەمەریكی كە نەیویستوە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت گواستیەوە؛ واشنتۆن پێیوایە ئەو كشانەوەیە رەمزیە و ژمارەیەك فڕۆكە دەگرێتەوە دوای ئەوەش مۆسكۆ داوا لە ئەمەریكا دەكات سوپاكەی بەتەواوەتی لە سوریا بكێشێتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە