سیستمی موشەكی (ئێس 400) تاوتوێ دەكەن

ئەنکەرە؛ کۆنگرەى رۆژنامەوانى پوتن و ئەردۆغان

(سبەى):

سەرۆكی روسیا و هاوتا توركیەكەی لە ئەنكەرە كۆبونەوە و سیستمی بەرگری (ئێس 400) و پرسی قودس و سوریایان تاوتوێكرد.

ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى توركیا لە ئەنكەرە كۆبونەوە، دوای كۆبونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا پۆتن رایگەیاند وڵاتەكەی هیوادارە كێشەی سوریا لە چوارچێوەی گفتوگۆكانی جنێڤ و ئەستانە چارەسەربكرێت.

پۆتن وتیشی: “ئەنكەرە و مۆسكۆ لەسەر ئەوە كۆكن كە بڕیارەكەی ترەمپ بە دانانی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێكدەدات”.

لە بەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند بەمزوانە هەردو وڵات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سیستمی بەرگری (ئێس 400)ی روسی كۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە بدەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە